واژۆی سەنەدی هاوکاری؛ لاپەڕەیەکی تازە لە پەیوەندیی وەرزشیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445846-واژۆی_سەنەدی_هاوکاری_لاپەڕەیەکی_تازە_لە_پەیوەندیی_وەرزشیی_ئێران_و_کۆماری_ئازەربایجان
وەزیرانی وەرزشی ئێران و کۆماری ئازەربایجان، سەنەدی بەرنامەی جێبەجێکردنی هاوکاریی دوو وڵات لەبواری وەرزش و لاوانیان بۆ ساڵانی ٢٠٢٦ هەتا ٢٠٢٨ واژۆ کرد.
(last modified 2026-08-07T15:36:01+00:00 )
ئاب 07, 2026 19:03 Asia/Tehran
  • واژۆی سەنەدی هاوکاری؛ لاپەڕەیەکی تازە لە پەیوەندیی وەرزشیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان

وەزیرانی وەرزشی ئێران و کۆماری ئازەربایجان، سەنەدی بەرنامەی جێبەجێکردنی هاوکاریی دوو وڵات لەبواری وەرزش و لاوانیان بۆ ساڵانی ٢٠٢٦ هەتا ٢٠٢٨ واژۆ کرد.

ئەو سەنەدە بەئامانجی پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش لەبواری وەرزش و لاوان، بەهێزکرانی پەیوەندیی نێوان فدراسیۆنە وەرزشیەکان، بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی هاوبەش، گۆڕینەوەی ڕاهێنەران و وەرزشوانان، هاوکاری لەبواری فێرکاری، توێژینەوەو دۆزینەوەی کەسانی بەهرەمەند و خاوەن لێهاتوویی تایبەت و سود وەرگرتن لە توانای دوو وڵات لەلایەن ئەحمەد دونیامالی و فەرید غایب ئۆف واژۆ کرا.

موجتەبا دەمیرچی لوو باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە باکوو و سەید محەممەد شێروین ئەسبەقیان و فەرهاد حاجی ئۆف جێگرانی وەزیرانی دوو وڵاتێش ئامادەی مەڕاسیمی واژۆی ئەو سەنەدە بوون.

ئیمزای ئەو سەنەدە، هەنگاوێکی گرینگ بەئەژمار دێ لەئاراستەی پەرەپێدانی پەیوەندیی وەرزشی و گەنجانی دوو وڵات و بەهێزکرانی دیپلۆماسیی وەرزشیی کۆماری ئیسلامیی ئێران.