دیدار و وتووێژی سەرۆک کۆمار لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕش
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445878-دیدار_و_وتووێژی_سەرۆک_کۆمار_لەگەڵ_ڕێبەری_مەزنی_شۆڕش
هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی سێهەمین ساڵی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆمار لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕش دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2026-08-09T15:38:13+00:00 )
ئاب 09, 2026 19:15 Asia/Tehran
  • دیدار و وتووێژی سەرۆک کۆمار لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕش

هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی سێهەمین ساڵی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆمار لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕش دیدار و وتووێژی کرد.

لە دیدارەکەدا مەسعوود پزشکیانی سەرۆککۆمار و ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پرس و کێشەکانی وڵاتیان خستە بەر باس و لێکدانەوەیەکی وردبینانەوە، بەتایبەتی دابینکردنی پێداویستییەکانی بژێوی خەڵک، بارودۆخی ئێستای شەڕی سەپێنراوی سێیەم و داهاتووی بەردەم، ڕووداوەکانی گۆڕەپانی سەربازی، ستراتیژییەکانی دەستەبەرکردنی سەرچاوەکان و بەڕێوەبردنی خەرجییەکانی "دراوی ناوخۆ، دراوی بیانی و وزە"، هەروەها پێوەندیی ئابووری لەگەڵ لایەنە بیانییەکان.