وتەبێژی سپا: گەرووی هورمز هەتا قەبووڵکرانی مەرجەکانی ئێران بەداخراوی دەمێنێتەوە
سەردار موحیبی، وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەگەر ئەمریکا شەرت و مەرجەکانمان قەبووڵ نەکا، گەرووی هورمز بەهیچ لەونێک ناکرێتەوە.
سەردار حوسێن موحیبی وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی دوابارودۆخی گەرووی هورمز وتی: گەرووی هورمز لەدەست ئێمە دایەو هیچ گەمیی یان کەشتیەکی سەربازیی دوژمن لەناو کەنداوی فارسدا ئامادە نییە.
بەقسەی وتەبێژی سپا، هەموو گەمیی و کەرەستە جەنگییەکانی دوژمن لانیکەم ٤٠ کیلۆمەتر لە گەرووی هورمز مەودایان هەیەو لەباری سەربازی و سەرزەوینیەوە، هیچ کەشتییەک بێ مۆڵەت و بەڕێوەبەرایەتی ئێران ناتوانێ لەو ڕێڕەوە ئاوییە بپەڕێتەوە.
سەردار موحیبی بەئاماژە بەوەی کە ئەو ڕێڕەوەی لەنزیک عومانیشە، بەتەواوەتی لەژێر چاودێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران دایە، وتی: گەرووی هورمز هی ئێران و وڵاتی عومانە کە بەرامبەر بە ئێمە هەڵکەوتووە، ئێمە نزیک بە یەک مانگ لەمەوبەر لەگەڵ عوماندا دەستمان کرد بە دانوستان و گەیشتینە ئەنجامیش کە قەبووڵکراوی هەردوو لایەکمانە.
وتەبێژی سپا هەروەها وتی: لەو دانوستانانەدا سەبارەت بە ڕێژەی پشکی هەرکام لە دوو وڵات لە ئاوەکانی تەنگەی هورمز و پشکی ئێران و عومان لە داهاتەکانی، چەند ڕێککەوتنێک ئەنجامی گرتووە.
سەردار موحیببی بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لەوبارەوە ڕێگریی دەکاو هەر ئەو بابەتە بووەتەهۆ هەتا پرۆسەکە دوابکەوێ، وتی: ئەگەر ئەمریکا واز لە ڕێگریی و تەگەرەنانەوە بێنێ و بگەڕێتەوە سەر یادداشتی لێک گەیشتن، دەتوانین لەچوارچێوەی لێک گەیینی ئەنجامگرتوودا، گەرووی هورمز بکەینەوە، بۆیە دەبێ شەرت و مەرجەکانمان لەلایەن ئەمریکاوە قەبووڵ بکرێ.
وتەبێژی سپا وشداریی دا: ئەگەر ئەمریکا شەرت و مەرجەکانمان قەبووڵ نەکا، گەرووی هورمز بەهیچ لەونێک ناکرێتەوە.