هێزی دەریایی سپا بە تەواوی زاڵە بە سەر ڕێڕەوی ستراتژیکی گەرووی هورمز
هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دەسەڵاتی تەواوی خەباتکارانی ئیسلام بەسەر ڕێڕەوی ئاویی ستراتژیکی گەرووی هورمز تەواو و حاشاهەڵنەگرە.
هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای لێدوانی پڕ درۆ و دەلەسەی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە کراوەیی گەرووی هورموز، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە کراوەیی گەرووی هورمز، درۆیەکی ئاشکرایە و تەنیا بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی نرخی نەوت و پەردەپۆشکردنی شکستەکانیانە. زاڵبوونی تەواوی خەباتکارانی ئیسلام بەسەر ئەم ڕێڕەوە ئاوییە ستراتژیکە بابەتێکی یەکلاکراوە و حاشاهەڵنەگرە و بە هەموو تواناوە و لەوپەڕی هێزمەندییەوە، گەرووی هورمز بەڕووی هەموو ئەو کەشتیانەدا داخراوە کە بەبێ هەواهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەنیازن ترانزیت بکەن و گەلی ئازیز، ئازا و مەبعووسکراوی ئێرانی ئیسلامی دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم پرۆسەیە تا کۆتایی شەڕنانەوەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا دژی وڵاتی ئازیز و خۆشەویستمان و جێبەجێکرانی ئەرکە دیاریکراوەکان بەردەوام دەبێت. سەرلەشکەر ڕەزایی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە وتووێژی ئەمدواییەیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلمەنار کرانەوەی تەواوی گەرووی هورموزی گرێدا بە جێبەجێکرانی مەرجەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، لەوانە هەوڵ بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ڕۆژئاوای ئاسیا، بەتایبەتی لە لوبنان و غەززە، و ڕاشیگەیاند کە بەیروت و دەڤەری باشووری ئەو شارە "هێڵی سوورە". سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی، بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە تاران ئاسایشی لوبنان بە بەشێک لە ئاسایشی تەواوی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەزانێت، داوای کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە لوبنان و غەززە و سوریای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامبوونی گرژییەکان لە یەک گۆڕەپان ، کاریگەری لەسەر هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەبێت لە ڕووی سیاسی، ئابووری و ئەمنییەوە.قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانیش لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر، ئاماژەی کردە پێشێلکرانی بەڵێنەکانی ئەمریکا لە بواری جێبەجێکردنی دەقی لێکگەیشتننامەکەی ئیسلام ئاباد و پلانی سەپاندنی گەمارۆی ئابووری بەسەر ئێراندا و وتی: گوشارە ئابوورییەکانی واشنتۆن دژی ئێران بێدەسکەوت دەبێت و گەلی ئێرانیش بە شکۆمەندییەوە مافەکانی خۆی وەردەگرێتەوە. ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیدارەی ترەمپ بە زانیاری هەڵە، بڕیاری هەڵە دەدات و بەو جۆرە حیساباتە نادرووستانە نەک هەر سەرچاوە دارایی، سەربازی و مرۆییەکانی ئەمریکا و داهاتووی ناوچەکە بەفیڕۆ دەدات، بەڵکو بەرژەوەندیی نەتەوەی ئێرانیش دەکاتە ئامانج و دەبێتە هۆی نائەمنییەکی بەرفراوان لە ناوچەکەدا.