کرانە ئامانجی کەشتی زەبەلاحی هەڵگری گازی شل لە گەرووی هورموز
هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە کەشتییەکی زەبەلاحی هەڵگری گازی شلی نەوتی ئێڵ پی جی لە باشووری گەرووی هورموز کردووەتە ئامانج.
هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە کەشتیی "ئێن ڤی سانشاین"ی کۆمپانیای "نات ڤیت"ی کردووەتە ئامانج کە بەنیازی تێپەڕین لە ڕێڕەوی نایاساییەوە بوو. بە هۆی ئەو هێرشەش ئاگرێکی بەربڵاو لە مۆتۆرخانەکەی و سیستەمی سوکان و لێخوڕینەکەی کەوتەوە و کەشتییەکە وەستێندرا. لە بەیاننامەکەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی ئەم ڕووداوانە و تەشەنەپێدانی گرژییەکان لە سیستەمی گواستنەوەی دەریایی ناوچەکە لە ئەستۆی سوپای دەستدرێژکاری ئەمریکایە کە بە خۆوەردان و فریودانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و کۆمپانیاکانی بیمە و دانی بەرتیلێکی یەکجار زۆر دەبێتە هۆی قەومانی وەها ڕووداوگەلێک. بە بەردەوامبوونی ئەم خۆوەردانانە ڕووداوی تاڵ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی زیاتر دەبێت. . لەم ئاگادارییەدا هەروەها هۆشدار دراوە کە بەرپەرچدانەوەی کەشتییە سەرپێچکارەکان بە گەرووی هورموز بەرتەسک نابێتەوە و هەر کەشتییەک لە ڕێگای نایاساییەوە تێپەڕێت لە سەرانسەری ناوچەکە شوێندۆزی دەکرێت و بێگومان سزا دەدرێت.