عێراقچی: سێناتۆرە ئەمریکییەکان خوازیاری چوونەدەر لەو زەلکاوەن کە تێیدا گرفتار بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447368-عێراقچی_سێناتۆرە_ئەمریکییەکان_خوازیاری_چوونەدەر_لەو_زەلکاوەن_کە_تێیدا_گرفتار_بوون
وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسی: نەتانیاهوو، جەنایەتکارێکی جەنگیی داواکراوە کە دەستی بە خوێنی خەڵکانی عەڕەب، ئەمریکی و ئێرانی سوورە، تەنانەت سێناتۆرە ئەمریکییەکانیش لەهەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکن بۆ خۆدەرباز کردن.
(last modified 2026-10-10T15:13:32+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2026 18:42 Asia/Tehran
  • عێراقچی: سێناتۆرە ئەمریکییەکان خوازیاری چوونەدەر لەو زەلکاوەن کە تێیدا گرفتار بوون

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسی: نەتانیاهوو، جەنایەتکارێکی جەنگیی داواکراوە کە دەستی بە خوێنی خەڵکانی عەڕەب، ئەمریکی و ئێرانی سوورە، تەنانەت سێناتۆرە ئەمریکییەکانیش لەهەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکن بۆ خۆدەرباز کردن.

سەید عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوە لەکاردانەوە بە دیمانەی ژەنەراڵێکی زایۆنی لە تۆڕی ئێکسدا نووسی" نەتانیاهوو جەنایەتکارێکی جەنگیی داواکراوە کە دەستی بە خوێنی خەڵکانی عەڕەب، ئەمریکی و ئێرانی سوورە. ئەو بۆ خۆدزینەوە لە دادپەروەریی، هیچ گرنگییەک بە خەڵکەکەی نادا.

ئەو وەک قومارکەرێکی مایەپووچ، هیوابڕاوانە هەوڵ دەدا بە قوربانیکردنی هەرچی زیاتری گیان و ماڵی ئەمریکییەکان، خۆی ڕزگار بکا. تەنانەت سێناتۆرە ئەمریکییەکانیش خوازیاری چوونەدەر لە مەترسیی شکستهێنانی کارەساتبارن!

"ئاڤی گیل" ژەنەڕاڵی زایۆنی کە لە ژولای ٢٠٢١ـەوە هەتا مای ٢٠٢٤ جێگری سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی بۆ کاروباری سەربازیی بووە، لە دیمانەیەک لەگەڵ کەناڵی دوانزەی رژیمی زایۆنیستیدا وتوویەتی؛ سێ مانگ پێش دەسپێبوونی شەڕ، هۆشداریی بە نەتانیاهوو دابوو.

ناوبراو وتوویەتی؛ دەسکاریی پێشینەو راپۆرەکانی هاوپێوەند بە حەوتی ئۆکتۆبەر کراوە و بارمتەکان دەیانتوانی زووتر بگەڕێنەوە.