کانونی دوھەم 21, 2023 12:03 Asia/Tehran
  • کاریگەریی کەڵەکە بوونی بەرماوەی ئەتۆمی لە جەمسەری باکوور

لەو کێشە سەرەکییە ژینگەییانەی جەمسەری باکوور، کەڵەکە بوونی بەرماوەی ئەتۆمییە بەدرێژایی سەدەی بیستەم لەم ناوچانەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران؛ لە پرۆژەیەکی نوێدا، پەیمانگای توێژینەوەی جەمسەری باکوور و جەمسەری باشوور ئاستی تیشکی گەردیلەی دەستکرد لە دەریاچەی لادۆگا هەڵدەسەنگێنێت، کە لە کۆتایی سەدەی بیستەمەوە بەهۆی پەرەسەندنی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی لەوێ کەڵەکە کراوە.

یەکێک لە شارەزایانی ئەم توێژینەوەیە دەڵێت: دەریاچەی لادۆگا بە گەورەترین دەریاچەی ئەوروپا دادەنرێت و زۆر گرنگە بۆ زاناکان لەوە تێبگەن کە چۆن تیشکدەرەکان لە ئاو و بن ئاوی  ئەم دەریاچەیەدا کۆدەبنەوە. توێژەران ھەروەھا پێوەن ھەتا بزانن لە کوێدا پیسکەرە نەسڕدراوەکان کۆدەبنەوە و چۆن دەتوانن کاریگەرییان لەسەر نەوەکانی داهاتوو هەبێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی تاس، ئەم توێژینەوەیە بە پاڵپشتیی دارایی دەزگای زانستی ڕوسی (RSF) ئەنجامدراوە و پێشبینی دەکرێت ئەنجامەکان نەک تەنیا ئاستی تیشکدەرەکان لە خودی دەریاچەکەدا دەربخەن، بەڵکو یارمەتیی تێگەییشتن لە چۆنیەتیی کەڵەکەبوونیان و سڕینەوەیان لە خەزنەکەش بدەن.

بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەم توێژینەوەیانە یارمەتی زانایان دەدەن ھەتا لەوە تێبگەن کە چۆن پیسکەرە باوەکانی وەک کانزا قورسەکان، پێکهاتەکانی ئۆرگانیکلۆرین و هتد لە سروشتدا کەڵەکە دەبن و  کۆدەبنەوە.

سەرپەیڤ