مەزارگەی حەزرەتی «سەلمانی فارسی» شوێنی مەبەستی عێراقییەکانە لە پشووی نەورۆزانەدا
ساڵانە لە سەرەتای نەورۆزدا خەڵکی بەغدا مەزارگەی «سەلمانی فارسی» وەک یەکەم شوێن هەڵدەبژێرن بۆ بەسەر کردنەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن لە بەغداوە ڕۆژی سێشەممە، دوای سەردانکردن و ڕێزگرتن لە پلەی بەرزی حەزرەتی «سەلمانی فارسی» عێراقییەکان دەچنە باخچەکانی دەوروبەری «تاقی کیسرا» کە نزیکە لە مەزارگەی حەزرەتی «سەلمان»و کاژێرێک لە دەوروبەری «تاقی کیسرا» دەدەنە سەروو بووژانەوەی سروشت لە نەورۆزدا بە باش و متفەڕک لێک دەدەنەوە.
مەزارگەی حەزرەتی «سەلمانی فارسی» دەکەوێتە شاری «مەدائین» و بیست و سێ کیلۆمەتر لە بەغداوە دوورە.
عێراق یەکەم ڕۆژی مانگی خاکەلێوە (21ی مارس)ی وەک پشووی فەرمی لەم وڵاتەدا ڕاگەیاندووە.
حەزرەتی «سەلمانی فارسی» لە سەحابە ناودارەکانی پێغەمبەری سەردار (ص) و لە هاوڕێیانی ئەمەگداری ئیمامی عەلی (ع) بوو. لە نێو هاڕێکانی دا پێگەیەکی بەرزی هەبوو، تا ئەوجێگایەی کە پێغەمبەری سەردار (ص) وەک ئەندامێکی بنەماڵەی خۆی واتە «ئەھلی بەیت» دەیناسێنێ.
هەندێک لە سەرچاوەکان بە خەڵکی ئیسفەهان و هەندێکی تریش بە خەڵکی شیرازی ئێرانی دەزانن. بە پێی گێڕانەوەکان بۆ خودا نەبێ قەت سوژدەی بۆ ھیچی تر نەبردووە. ڕۆحی گەڕان بەدوای دادپەروەریی تیادا هەبووەو بۆ دۆزینەوەی حەقیقەتەکان گەشتێکی بۆ سەرزەوینە جۆربەجۆرەکان کردووەو لای مەتران و قەشە مەسیحییەکان خەریکی خاوێن کردنەوەی ناخ و دەروونی بووە ھەتا ئەوەی کە ھەواڵی دەرکەوتنی دوایین پێغەمبەری سەردەم لە سەرزەوینی عەرەب دا دەبیستێت.
حەزرەتی «سەلمان» لە پاشان دا بۆ دۆزینەوەی پێغەمبەر سەردار (ص) بەرەو سەرزەوینی حیجاز وەڕێ دەکەوێت و لەپاش بینینی نیشانەکانی پێغەمبەرایەتی لە حەزرەتی موحەممەد(ص) باوەڕی پێ دێنێ و موسڵمان دەبێت.
مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی «سەلمانی فارسی» دەکەوێتە ٣٠ کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا لە شاری مەدائین دا، ئەم شارە یەکێک بووە لە شارە کۆنەکانی جیهان، کە سەردەمی پاشایانی ساسانی دا و لە کاتی لەدایک بوونی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام (ص) پایتەختی ئێران بووە.
مزگەوتی «سەلمانی فارسی» کە مەزارگە پیرۆزەکەی ئەو حەزرەتەی لێیە، بە یەکێک لە مزگەوتە مێژووییەکانی عێراق دادەنرێت.