«زانکۆی شەریف»ی ئێران لەبواری تەکنەلۆجیا و ئەندازیاری پلەی یەکەمی بە دەس ھێنا
لە تازەترین دەرەنجامی سیستەمی ڕیزبەندیی بابەتمەندی ساڵی ٢٠٢٣، زانکۆی تەکنەلۆژیای شەریف لە بواری تەکنۆلۆژیاو ئەندازیاریدا پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئێران بەدەست هێنا.
لەم دواییەدا تازەترین ئەنجامی سیستەمی ڕیزبەندی بابەتمەندی QS ی ساڵی ٢٠٢٣ لە جیهاندا بڵاوکراوەتەوە، کە تایبەتە بە پشکنینی پێگەی زانکۆکان لە ٥٤ بوارو چوار بەستێنی بابەتمەندی گشتی و بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٢٢، سێ بابەتی مارکێتینگ، دێرووکی ھونەروزانستیشی لە بابەتەکانی خۆی زیاد کردووە.
ڕیزبەندی QS، وەک یەکێک لە بەناوبانگترین سیستەمە نێودەوڵەتییەکان، ساڵانە لەلایەن پەیمانگای «کاکارلی سایمۆندز»ی بەریتانیەوە لەسەر بنەمای پێنج پێوەر دروست دەکرێت: لێکدانەوەی ناوبانگی زانکۆ، هەڵسەنگاندنی خاوەنکار، ژمارەی ئاماژەکان بۆ هەر بابەتێک، «h-index "h- و هاوکاری نێودەوڵەتی» ئەنجام دەگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی تەکنەلۆژیای شەریف، بە گوێرەی ئەم ئەنجامانەو بە پشتبەستن بە ڕیزبەندیی گشتیی بابەتەکان، شەریف لە بواری تەکنیکی و ئەندازیاری دا پلەی ٢٤٤ی جیهانی و یەکەمی لەسەر ئاستی ئێران تۆمار کردووەو زانکۆی تارانیش بە پلەی ٢٧٤ و زانکۆی ئەمیرکەبیریش بە پلەی ٣٦٦ بە ڕیز لە لە ڕیزی دووھەم و سێھەم دا وەستاون.
لە بواری زانستە بنەڕەتییەکان یان زانستە سروشتییەکان، زانکۆی تاران لە پلەی ٤٥١-٤٥٠ و زانکۆی شەریف لە پلەی ٤٥١-٥٠٠ لە جیهاندا وەک باشترین زانکۆکانی ئێران ھاتوونەتە ئەژمار.