توێژینەوەیەک: خواردنەوەی چا تەمەن درێژدەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i421215-توێژینەوەیەک_خواردنەوەی_چا_تەمەن_درێژدەکات
تاڵ و شیرین پێکەوە نەمدیوە چا بێ، چا نەبێ... هەرکەسێکی هەمنشینی چا نەبێ، پێت چا نەبێ... (مامۆستاحەریق)
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2023 16:56 Asia/Tehran
  • توێژینەوەیەک: خواردنەوەی چا تەمەن درێژدەکات

تاڵ و شیرین پێکەوە نەمدیوە چا بێ، چا نەبێ... هەرکەسێکی هەمنشینی چا نەبێ، پێت چا نەبێ... (مامۆستاحەریق)

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەو کەسانەی رۆژانە دوو کوپ یان زیاتر چا دەخۆنەوە تەمەنیان درێژترە.

توێژینەوەکە لە ماڵپەڕی سکای نیوزی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، “توێژەران هەستاون بە کۆکردنەوەی داتاکانی نیو ملیۆن کەس کە تەمەنیان لەنێوان 40 – 69 ساڵاندا بووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە بەشێوەی رێکخراو و بەردەوام چایان خواردووەتەوە رێژەی مردنیان 9 – 13% کەمتربووەتەوە”.

توێژەران دەڵێن، چا خواردنەوە ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن کەمدەکاتەوە.

توێژەران هیچ جیاوازییەکیان نەکردووە لەنێوان ئەوەی چا بەتەنها بخۆیتەوە یان لەگەڵ یان هەر شتێکی دیکە تێکەڵی بکەیت.