چاو قاوە دوو خواردنەوەی دژە شێرپەنجە
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i421609-چاو_قاوە_دوو_خواردنەوەی_دژە_شێرپەنجە
پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە رووسیا دەڵێ: چاو قاوە ئەو دوو خواردنەوە دڵخوازەی زۆربەی خەڵکانی جیهانن کە بە خواردنەوەی دژە شێرپەنجە ناسراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2023 16:34 Asia/Tehran
  • چاو قاوە دوو خواردنەوەی دژە شێرپەنجە

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە رووسیا دەڵێ: چاو قاوە ئەو دوو خواردنەوە دڵخوازەی زۆربەی خەڵکانی جیهانن کە بە خواردنەوەی دژە شێرپەنجە ناسراون.

دکتۆر ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە رووسیا دەڵێت:چای سەوز بە تایبەتیی دژە شێرپەنجەی ملی منداڵدان و گرێ شێرپەنجەییەکانی تری ئافرەتان و شێرپەنجەی پرۆستاتە. بە گوتەی پسپۆڕانی چینی و ژاپۆنی ئەم بابەتە لە ڕووی زانستییەوە سەلمێنراوە و هیچ گومانێک لەوە نییە". هەروەها ناوبراو دەڵێ: قاوە ڕێگریی دەکات لەتووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر و پەرەسەندنی هەوکردنی جگەر. بە وتەی ئەو، چوار بۆ پێنج کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا بەسە بۆ ئەوەی جگەر بە تەندرووستیی بمێنێتەوە.

ئەو پزیشکە ڕووسیە دەشڵێ: دەتوانرێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم بکرێتەوە بە پەیڕەوکردنی خۆراکی هاوسەنگیی تەندرووست و خواردنی سەوزە و میوە و ماسی زیاتر و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خوێ.