دۆزرانەوەی 100 پارچه‌ی شوێنه‌واریی مێژوویی لە ئاکرێ
نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری ئاكرێ له شوێنه‌واره‌كانی سنووری به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ڵێت، تیمێكی ئیتاڵیا له بواری شوێنه‌واری له سنووری به‌رده‌ڕه‌ش كار ده‌كات، تا ئێسته 100 پارچه‌ی شوێنه‌واریی دۆزیوه‌ته‌وه كه زیاتر كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵین، ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه پێش هه‌زاران ساڵ ژیانكردن له‌و ناوچه‌یه هه‌بووه.
عومه‌ر حوسێن شه‌ریف نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری ئاكرێ دەڵێ: تیمەکەمان تا ئێسته 100 پارچه‌ی شوێنه‌وارییان دۆزیوه‌ته‌وه کە زیاتر كشتوكاڵین، وه‌ك چنین و ڕستن و گۆزه‌ی جۆراوجۆر كه مێژووه‌كه‌یان بۆ پێش چوار هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌وكات ژیان له‌و ناوچه‌یه هه‌بووه، بۆیه ناوچه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه كشتوكاڵی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و ناوچه‌یه بووه .
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، یه‌كه‌م سه‌رژمێریی شوێنه‌واری عێراقی له ساڵی 1970 له‌لایه‌ن عێراق له به‌رده‌ڕه‌ش كرابوو، 100 شوێن بوو، ئێسته له دوای هاتنی تیمه بیانییه‌كان بۆ 500 شوێنی زیاد بووه .