سازکرانی بانداژی لەنێوبەری باکتێریا بەبێ ئانتی بیوتیک لەلایەن زانایانی ئێرانیەوە
زانستوەری ئێرانی بانداژێکی لەنێوبەری باکتێریای بەبێ ئانتی بیوتیک بەرهەم هێنا.
موحسین عەلیشاهی زانستوه ری ئێرانی زانکۆی کێڕنێلی ئەمریکا و هاوکارەکانی توانیویانە برینپێچیەکی لۆکەیی بەرهەم بهێنن کە بەبێ کەلکوەرگرتن لە ئانتی بیوتیک دەتوانێ باکتریه کان بکوژێ.
ئەو جۆرە بانداژە لۆکەیە دەتوانێ باکتریا بەبێ ئانتی بیوتیک لەنێو بەرێ.
ئەو بانداژە کە لەلایەن موحسین عەلی شاهی و هاریکاریەکانیەوە لە زانکۆی کێڕنێلی ئەمریکا بەرهەم هاتوەو خاوەنی پێکهاتەیەکی بەرزە بەناوی لاوسۆن یان ئەسید هینۆتانیک.
موحسین عەلی شاهی لەو پەیوەندیەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە پێویستە ئەو بانداژە بوارێکی شیاو بڕەخسێنێ بۆ ئاسانکاری لە چاکردنەوەی برین و بەرگرتن لە درمەکان وتیشی: ئەو بەرهەمە بە کەڵکوەرگرتن لە مەتریالی تەواو سروشتی وەک لۆکەو سیکلۆدکسترین و لاوسۆن دەتوانێ هەردووی ئەو بوارانە ئاسانتر بکا، چونکە چالاکی ئانتی ئوکسیدانی و دژە باکتری گشتگیری هەیە.