شوبات 17, 2024 14:00 Asia/Tehran

شەش دەرمان و سێ ماددەی ئێرانیی بەسود بۆ چارەسەریی شێرپەنجەو نەخۆشییە پێستیەکان لەچوارەمین ڕووداوی نیشتمانیی پیشەسازیی زانست بنەما لە پارکی تەکنۆلۆژیای پەردیس پەردەیان لەسەر لادرا.

"سەحەر بەهمەنی" بەڕێوەبەری کۆمپانیای زانست بنەما و یەکێ لە کۆمپانیاکانی ئەندامی ناوەندی تەکنۆلۆژیای پەردیس هەڵکەوتوو لەباکوری رۆژهەڵاتی تاران کە ئەو بەرهەمانەی سازکردووە، لە ئاهەنگی پەردەلاداندا بەئاماژە بە چالاکیی ئەو کۆمپانیایە لەبواری بەرهەمهێنانی دەرمانە تایبەتیەکان، وتی: بەسەرنجدان بە وەرگرتنی مۆڵەتی جی ئێم پێ(یاساوڕێساکان، شێوازی بەرهەمهێنانی شیاو) و خرانەگەڕی ئەو هێڵەی بەرهەمهێنان، لە ساڵی یەکەمدا جگە لە دابین کردنی بەشێکی بەرچاو لە پێداویستیی وڵات، زیاتر لە چل و سێ ملوێن دۆلار، دەگەڕێتەوە بۆسەر بودجەی وڵات.

دەرمانی "بایۆبیون" بۆ پێش گرتن بە کەمخوێنیی سەرچاوەگرتوو لە کەمیی ماددەی ئاسن و دەرمانی"رۆژیت" بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە، دوو بەرهەمی دیکەبوون کە دوێنێ پەردەیان لەسەرلادرا.

هەروەها لە پێشانگای هەمیشەیی کەرەستە پزشکییەکانی چێکراوی ئێران، پەردە لادرا لەسەر ژووری نەشتەرگەریی تەواو ئێرانی .

سەرپەیڤ