شوبات 19, 2024 15:46 Asia/Tehran
  • شەڕی دایک وباب چ بەڵایەک دینێتە سەرمنداڵان ؟

شەری دایک وباب ، یەکێ لە زیان هێنەرترین ڕوداوەکان بۆ منداڵانە هەتا ڕادەیەک کە دڵەڕاوکی منداڵان لەکاتی شەڕو دەمەقڕەی نێوان دایک وباب بەرامبەرە لەگەڵ ترسی سەربازان لە ناوچە شەڕاویەکان دا

 

 

. لەم بابەتەدا چاوێک ئەخشینین بەسەر زیانە کانی شەڕی نێوان دایک وباب وکارتێکەریەکانی لەسەر منداڵان.یەکێ لە پیداویستیە بنەڕەتیەکانی منداڵان، بوونی هەست بە هێمنایەتی کردنە وبنەماڵەو دایک وباب سەرەکی ترین سەرچاوەی ئەم هەست بە هێمنایەتی کردنەیە. کاتێک دایک وباب شەڕدەکەن ، منداڵ بەخۆی دەڵێت :کاتێک دایک وباب بە خۆیان ڕەحم ناکەن وپێکەوە شەڕودەمەقڕەیان هەیە ، چلۆن دەیانهەوێ لە من چاودێری بکەن؟ ئەم توندوتیژیە ڕەفتاری وئاکاریەی دایک وباب بەرلە هەرشتگێک متمانەی منداڵ لەناو دەبات وبنەڕەتیترین پیداویستی کە ئەمنیەتە خەوشەدار دەکات چۆن کەسانی سەرەکی کەدەبێ متمانەیان لیی وەرگرێت ، بەناهێمنی هەڵس وکەوت دەکەن/. ترس ودڵەڕاوکی هاوڕی هەمیشەیی ئەم منداڵانەیە، چۆن لەکەش وهەوای پیشبینی نەکراو گەشەیان کردووە. لەماڵ گەلێک کە شەڕو تێکەڵچوون لەئاردابێت ،منداڵان هەرکات چاوەڕوانی ڕوداوێکی ناخۆشن وتەنانەت لە کاتە ئارام وهێورەکان دا دڵەڕاوکییان هەیە . ماڵ گرینگترین شوێنی ڕاهێنانی منداڵە. ئەگەر دایک وباب بۆ هەرقسەیەک هات وهاواربکەن وشەڕبنینەوە، منداڵەکەیش فیردەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی بەجێگای وتووێژ ، شەڕ بکات ومنداڵیش دێتە ناوئەم کێشە وشەڕانەدا وئینجا منداڵەکەیش بۆ گەیشتن بە داواکاری وداخوازەکانی شەڕ وەڕێ دەخات.

سەرپەیڤ