ئادار 16, 2024 08:00 Asia/Tehran

ڕاکێتی گەورە و هێزمەندی "ئیستارشیپ"ی کۆمپانی سپیس ئیکس، لەدوای ئەوەی کە سێهەم فڕینە تاقیکارانەکەی تاڕادەیەک تەواو کردبوو لەسەر ڕێگەی گەرانەوەی بۆ زەوی لەنێو چوو.

ئەو سیستمە سەدو بیست مەتریە کە لەدۆخی چڕکرانەوەی سووتەمەنیە تەواوەکەی دا نزیکەی پێنج هەزار تۆن قورسە بۆ یەکەم جار دەوری گۆی زەوی دایەوەو لەدوایین قۆناغەکانی تاقیکاری راست لەدوای چوونی سەرلەنوێی بۆ نێو کەوشەنی گەردوون پەیوەندیەکەی لەگەڵ ناوەندی کۆنتڕوڵ پچراوەو لەکاتی گەیشتنەوەی بە کەوشەنی زەوی لێک بڵاو بوو.

ئایلان ماسک"ی دامەزرێنەری ملیاردێری کۆمپانی سپیس ئیکس ڕایگەیاند کە سپیس ئیکس ڕێگەیەکی دوورو درێژی پێواوە.

ڕاکێتی "ئیستارشیپ"ی کۆمپانی سپیس ئیکس" لەڕێگەی گەڕانەوەی بۆ زەوی لەنێو چوو، دوو هەوڵی پێشووتری ئەو ڕاکێتەش ببوە هۆی تەقینەوەی هەردوو بەشی -بوستێڕی- هێزکاری سی و سێ مەکینەیی  کەوشەنگەڕو گەڕۆکی کڕوز.  

سەرپەیڤ