May 04, 2024 11:00 Asia/Tehran

زانستوەران ئەمدواییەی ڕوخساری ژنە نیاندرتاڵێکیان نۆژەن کردۆتەوە کە ٧٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شاندەرە هەڵکەوتوو لە داوێنی چیای برادۆست لە هەرێمی کوردستاندا ژیاوە.

زانستوەران بڕوایان وایە کە ئەم ژنە لە مرۆڤە نیاندرتاڵەکان بووە. بەشی سەرووی کەللەسەری ئەو مرۆڤە نزیکەی چل ساڵ تەمەنە لە پەنجاکاندا هاوڕێ لەگەڵ چەن پارچە لە ئێسکەپەیکەری چەن ژن و منداڵ و پیاوی دیکە لە نێو ئەشکەوتی شانەدەری هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە. نۆژەنکردنەوەی ڕوخساری سێڕەهەندیی ئەم ژنە نیاندرتاڵە بە دەکارهێنانی چەن پارچەیەکی کەللەسەری ئەنجام دراوە کە پیشان دەدات شێوازی گەلێک لە مرۆڤی ئەم سەردەمە دەچێ. 

ئەشکەوتی شاندەر لە هەرێمی کوردستان لەبەر دۆزرانەوەی پارچەگەلێکی ئێسک و پروسکی مرۆڤی نیاندرتاڵ، سەرنجی زۆرێک لە توێژەرانی بواری مرۆڤناسی و دێرینناسی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە و چەندین تیم  و دەستەی زانستی لە زانکۆ ئەورووپاییەکانەوە خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی شێوازی ژیانی مرۆڤی نیاندرتاڵیان لەم ئەشکەوتەدا بۆ دەرکەوێ. 

سەرپەیڤ