چین سیستەمی راداریی پێشکەوتووی ساز کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پارازیتە سەربازییەکانی ئەمریکا
تهمووز 18, 2024 17:23 Asia/Tehran
چین بە کەڵکوەرگرتن لە زیرەکیی ساختە سیستەمێکی راداریی پێشکەوتووی ساز کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پارازیتە سەربازییەکانی ئەمریکا.
کاربەدەستانی چینی بانگەشە دەکەن کە ئەم سیستەمی ڕادارییە دەتوانێ تەنانەت زاڵ ببێ بە سەر سەختترین سیستەمەکانی پارازایتی ئەمریکادا. بێتوو ئەوە ڕاست بێ، ئەمریکا ئیتر باندەست بوونی خۆی بەرامبەر بە چین لە دەست دەدا و لێرەدا زیرەکیی ساختە کارڕێکخەرە بۆ چین.
راداری تازەی چینییەکان توانای ناسینی هەیە کە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە بتوانێ ژینگەی دەوروبەری خۆی بە باشی لێکبداتەوە و سەرچاوە و داتاکان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک کۆنترۆڵ بکات و لە ئاکامدا بتوانێ بە شێوەیەکی کاریگەر بەرەنگاری تەکنیکە ئاڵۆزکاوەکانی تەکنۆلۆژیای پارازیتیی ئەمریکا ببێتەوە.