هەڵکشانی سەدی ١١٧ی مردنی سەرچاوەگرتوو لە تەوژمی گەرما لە ئەمریکا
میدیا ئەمریکیەکان ڕایانگەیاند کە مردنی سەرچاوەگرتوو لە تەوژمی گەرما لەو وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندوەو لەنێوان ساڵانی ١٩٩٩تا ٢٠٢٣ گەیشتۆتە سەدی ١١٧.
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر دەیتاکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و بەرگرتن لە نەخۆشی ڕێژەی مردنی پەیوەنددار بە هەڵکشانی ئاستی گەرما لە ئەمریکاو لەنێوان ساڵانی ١٩٩٩ تا ٢٠٢٣ تاکوو ئاستی سەدی ١١٧ پەرەی سەندوەو زۆرتر لە ٢١٥٠٠ کەس لەو ماوەدا گیانی خۆیان لەدەست داوە.
شەپۆلی گەرما لە ئەمریکا لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو درێژترو بەتەوژم تر بوەو بەو هۆیەوە ئەویش لەبەر گۆڕانکاری هەرێمایەتی بەرپرسانی ناوچەکانی بەردەم هەڕەشەی مەترسی دەبێ پەرەبدەنە دەستراگەیشتنیان بە ناوندە فێنککەرەوە گشتیەکان.
ڕێژەی مردن بەهۆی گەرما لە ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٩وە تاکوو ٢٠١٦ لەگٶران دا بوە، بەڵام لەماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەردەوام لە هەڵکشان دا بوە.