میداڵیای زیوی پێشبڕکیی داهێنانەکانی سویس کرایە ملی خوێندکارێکی ئێرانی
خوێندکاری دەورەی پی ئێچ دی لقی ئەندازیاری کارەبای زانکۆی شەهید بەهەشتیی ئێران میداڵیای زیوی پێشبڕکیی داهێنان و نوێکارییەکانی سویس تایبەت بە ئەندامانی فدراسیۆنی جیهانی داهێنەرانی بردەوە.
پێشبڕکیی جیهانیی داهێنانەکانی سویس ٢٠٢٤ بە بەشداریی چل وڵات لەوان ئێران، کەنەدا ، ئۆسترالیا، مەغریب، ئەندونیزیا، ڕووسیا، تورکیا، و ئەمریکا و شەشسەد داهێنان لە سەرانسەری جیهانەوە و سەر بە کۆڕی نێودەوڵەتیی فدراسیۆنی داهێنەران (IFIA) لە پازدە لقی جۆراوجۆر لەوان ئەندازیاری، زانستەکانی کۆمپیتەر، کشت و کاڵ ، ژینگە، شیمی، بایۆلۆژی و پزشکی لە ژێنێڤی سویس بەڕێوەچوو.
«حشمەتوڵا نووریزاده» خوێندکاری دەورەی پی ئێچ دی لقی ئەندازیاری کارەبای زانکۆی شەهید بەهەشتیی ئێران و ئەندامی فەرمیی فدراسیۆنی جیهانیی داهێنەرانی سویس بە ئاراستە کردنی سیستەمی کۆنترۆڵ و چاودێری و لێکدانەوەی ڕەوشی کەیبڵ و وایەرەکانی تۆڕی کارەبا توانی میداڵیای زیوی پێشبڕکیی داهێنانە جیهانییەکانی سویس ٢٠٢٤ بەدەست بێنێ.