تشرینی دووه‌م 26, 2024 13:14 Asia/Tehran
  • کۆمپانیایەکی بنەما زانست دەستی داوەتە نۆژەن کردنەوەی سەندوقەکانی بەرهەمهێنانی بنەمازانست

کۆمپانیایەکی بنەمازانست دەستی داوەتە پشتیوانی ولاگری کردنی سەندوقەکانی نۆژەنکردنەوە وشکۆفاکردنی سەرکەوتووانە بۆ بەرزبوونەوەی بارستای بەرهەم هێنانی زۆربەی بەرهەمەکانی بنەمازانست وتوانیویەتی هەتا ڕادەیەکی زۆربەرهەمەکانی ناوخۆیی مەکینەکانی پیشەسازی خۆراک گەشەپیبدات ولەئاستی بەربڵاونیازوپیداویستی کارگەکانی شێرینی وشوکوڵاتی وڵات دابین بکات.

عەلی یادگاری بەڕێوەبەری ئەم کۆمپانیا بنەمازانستە لە بارەی دەسپێکران وچۆنیەتی چالاکیەکانی ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاند: کۆمپانیای ئێمە نزیک بە سیی ساڵە کە گەڵاڵەڕێزودروستکەری مەکینەکانی بەرهەمهێنانی شیرینی، شوکولات ومادەی خواردەمەنیە ولەڕیزی یەکەم کۆمپانیاگەلێکە کە مەکیبەی تازە بۆ یەکەم جار لە وڵات گەڵاڵەڕێژی کردووە گەیاندوویەتی بەڕادەی بەرهەم هێنانی زۆرێنە.

یادگاری لە کۆتایی دا ئاماژەی دایە بڕیک لە کێشە وئاستەنگەکانی کۆمپانیا بنەمازانستەکان ووتی: بنەمازانستەکان ، دەوری گرینگیان لە دابینکردنی پیداویستی ناوخۆیی ، کاروپیشە نانەوە ویارمەتی گەیاندن لە ئابووری وڵات لە ئەستۆ دایە کە پێویستی بە هاوکاری وهاسانکاری لەلایەن حکۆمەت وڕێکخراوە بەرپرسەکانەوە هەیە . هیوادارین سەنوقی نۆژەنکردنەوە وشکۆفاکردن لەم بوارە هاوکاری زۆرتری لەگەڵ بنەمازانستەکان دا هەبێت. سەنوقەکە دەتوانێ لە ڕێبازی یارمەتی گەیاندن بە گەشەی بەرهەم هێنان وهەناردەکردنی بەرهەمەکانی بنەما زانست ، دەوری کارێگەر وباشی هەبێت.

پیشنیار ئەکەم بەرپرسانی سەنوقی نۆژەن کردنەوە وشکۆفایی بە سەفەر وگەشت کردن بۆ پارێزگاکان وسەردانیکردن لە کۆمپانیابنەمازانستەکان، لە نزیکەوە لە ڕەوتی چالاکیەکان وگیرەوکێشەی کۆمپانیە بنەمازانستە کان ئاگاداربن.

 

 

سەرپەیڤ