تشرینی دووه‌م 30, 2024 16:19 Asia/Tehran
  • ئێران بووبە بەرهەمهێنەری وێنەی سەتەلایتی

 سەرپەرەشتی توێژینگەی بۆشایی ئێران لە بەرهەمهێنانی وێنەی "سوپر ڕزولوشن" بە کوالیتی ٣٥ هەتا ٤٥ سانتی مێتر لە وێنەی سەتەلایتی خەیام لە هاوکاری کردن لەگەڵ کۆمپانیە بنەما زانستەکان هەواڵی دا کە بۆ یەکەم جار لە وڵات ڕووی داوە.

"حسێن سالاریە" لە بەرهەم هێنانی وێنەی سوپر ڕزولوشن بە کۆالیتی ٣٥هەتا ٤٥ سانتی مێتر لە وێنەی سەتەلایتی خەیام لە هاوکاری کردن لەگەڵ کۆمپانیەکانی بنەمازانست هەواڵی دا کە بۆ یەکەم جا رلە وڵات ڕووی داوە. ناوبراو ئەم دەستکەوتەی بە کردەوەیەکی گرینگ وبەباێخ لە تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئێران لە ڕێبازی گەشە وبەرهەم هێنانی وێنەی کۆالیتی ئاست باڵای بۆشایی زانی وئەوەی بە نیشانەی پێشکەوتنی بەرچاو جیی سەرنجی وڵات لەم بەشە دا ڕاگەیاند.

جێگری وەزیری بەدالە وپێوەندیەکان بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ، سەرکەوتنی بەرهەم هاتوو نەتەنیا یارمەتی ئەدات بۆ دابەزاندنی وابەستەبوون بە داتاکانی بیانی ، بەڵکۆ دەبێتە هۆی گەشە سەندنی ژێرخانەکانی تەکنۆلۆژیای ئیتلاعات وپێوەندیەکان لە وڵات، وتیشی:

بەم دەستکەوتە ، توێژینگەی بۆشایی ئێران وەکوو یەکێ لە پیشەنگەکانی بەرهەم هێنانی داتاکانی بۆشایی بە کۆالیتی ئاست باڵا لە ناوچە وواەترە لەوە دەناسێندرێت وئەم تەکنۆلۆژیاتازەیە هەروەها دەتوانێ بوارچێکەری هاوکاری زۆرتربێت لە نێوان زانکۆکان ، ناوەندەکانی توێژینەوەیی وپیشەسازی جۆربەجۆر.

 

 

سەرپەیڤ