خۆبژێوی ئێران لە بەرهەمهێنانی ئامیرەکانی ماموگرافی دیجیتاڵی سێ ڕەهەندی
کۆمپانیایەکی بنەمازانست بە پاڵپشتی بەسەر پسپۆڕایەتی ئەندازیاران وپسپۆڕانی خۆی وپشتیوانی سەندوقی نۆژەنکردنەوەی وشکۆفاکردن سەرکەوتووە وڵات لە بەرهەم هێنانی ئامیرە پزیشکیە پێشکەوتووەکان ، لەوان ئامیرەکانی ماموگرافی دیجیتاڵی سێ ڕەهەندی بە خۆبژێوی بگەیەنێت.
ئامیرە پزیشکیەکان دەوری حەیاتیان لە دیاریکردن، پیشگیری ودەرمان کردنی نەخۆشیەکان دەگیڕێت. بەرهەمهێنانی ئەم ئامیرانە لە ناوخۆی وڵات نەتەنیا یارمەتی ئەدات بۆ باشتربوونی کۆالیتی خزمەتەکانی دەرمانی ودەسڕاگەیشتنی ناوچە بێوەریەکان بە تەکنۆلۆژیاتازەکان بەڵکۆ مەزیەت وقازانجی ئابووری جیی سەرنجیشی لەگەڵە.
ئەندازیار ئەمیر عەسکەری ڕاد بەڕێووە بەری ئەم کۆمپانیا بنەمازانستە وتی: مامو گرافی دیجیتاڵ سێ ڕەهەندی سێنگ، یەکێ لە پێشکەوتووترین ڕەوشەکانی وێنەگرتنی پزیشکیە کە ئیمکانی دیاری کرانی زووترلەکاتی نەخۆشی شێرپەنجە لە قۆناخەکانی سەرەتایی دابین دەکات.
بەرهەم هینان وپشتیوانی کردنی ئەم ئامیرانە هەتا ئێستاکە بۆ سەدان کەس لە بەشە جۆربەجۆرەکانی توێژینەوە وگەشە ، بەرهەم هێنان وخزمەتەکانی دوای فرۆش دەرفەتی کاروپیشەنانەوەی دروست کردووە. ناوبراو وتی: ئەم کۆمپانیایە زیاتر لە شەشسەد دەزگەی ماموگرافی لەسەر انسەری وڵات دامەزراندووە وبۆوڵاتانی عێراق ، سووریا وتورکیا هەناردەی کردوون.