کانونی دوھەم 13, 2025 14:06 Asia/Tehran
  • لەگەڵ چای سەوزوسودە دەرمانیە بێ وێنەکانی ئاشنا بن

چای سەوز یەکێ لە ساغ وسڵامەتترین خواردنەکانی سەر گوێ زەوینە کە سودی زۆری بۆ سلامەتی هەیە. چای سەوز لە گەڵای کاملیاسیننسیس بەرهەم دێت .

ئەم چاییە یەکێ لە وچاییانەیە کە زۆرترین ڕادەی ئانتی ئۆکسیدان وزۆربەی پلی فنونە بە کەڵکەکانی تیدایە. بڕیک لە توێژینەوەکان پیشان ئەدات کە چای سەوز ئەگەریی هەیە کارتێکەری پۆزتیڤی لەسەر دابەزینی کێش ، کێشە گورچیلەییەکان ، کێشەی سییەکان ، نەخۆشی جۆری دووی شەکرە، نەخۆشی بیرچوونەوە "ئالزایمر" وزۆرێکی تر لە نەخۆشیەکانی هەبێت .

ڕەنگە کەم یا زۆر لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی ئەم خواردنە ئاشنایتان هەبێت. جیاوازی ئەم چاییە لەگەڵ چاکانی تر لەوەدایە کە ڕەوتی چروسان وئۆکسیداسیونی وەک ئامادەکرانی چایەکانی تر بەتایبەت چای ڕەش ، نەپیواوە.

دەکارهێنانی چای سەوز لە وڵاتی چین دەسپێکراوە ولەوکاتەوە بەرهەم ودابەشکرانی بۆ وڵاتانی تر ئاسیای ڕۆژهەڵاتی پەرەی سەند ، بەشێوازێک کە ئەمڕۆکە خەڵکی سەرانسەری جیهان لاینگری خواردنی ئەم چایە بەتام وبەسودەن.

زیاتر لە ١٥٠٠ جۆرچای سەوزمان هەیە ، هەربەم هۆیەوە یە کە زۆرجار دۆزرانەوەی باشترین جۆری لە نێوان  جۆرەکانی تر سەخت ودژوارە. چای سەوز زۆرجۆربەجۆرە . وەک: چای سەوزی هوجیچا، کامایریشا،چای نعنای مراکیشی، چونمی، چای سەوزی سنچا، هوانگشان مائوفنگ، یاسمن، چای سەوزی یاس، چای سەوزی بابونه، بی لو چون و بیلوچون بڕیک لە زۆربەی چاییە سەوزەکان لەسەرانسەری جیهانن.

 

سەرپەیڤ