گەشەی تەکنۆلۆژیا لە سەنعەتی بیمە پێویستی بەکارکردنی ژێرانەی ڕێکخەرەکان هەیە
سەرۆکی ناوەندی تەکنۆلۆژیای بیمەی ناوەندی دەستی دایە لێکدانەوەی هۆکارە کارێگەرەکان لەسەر گەشەی تەکنۆلۆژیا ونۆژەنکردنەوە لە پیشەسازی بیمە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهرە ، مەیسەم میرزازادە ، سەرۆکی ناوەندی تەکنۆلۆژیای بیمەی ناوەندی، لە ڕویدارە گەورەکانی بانک وبیمە وفینشورتەک، دەستی دایە لێکدانەوەی هۆکارە شوێندانەرەکان لەسەرئەم ڕەوتە ووتی: گەشەی تەکنۆلۆژیاو نۆژەنکردنەوە لەهەر سەنعەت وپیشەسازیەک ، لەوان بیمە ، هاوپێوەندە بە هۆکاری جۆربەجۆرەوە.
یەکێ لەو هۆکارانە ، بوونی بازاڕی پێشبڕکییانەیە. هەرچەند پیشەسازی سوڕانی ماڵیی ودراڤی زۆرتر ئەنجام بێت وپێشبڕکیی تیدا زۆرتر بێت، وەبەرهێنان لە بەشی نۆژەنکردنەوەیش بەرز دەبێت وبەشداری کەرتی تایبەتی جیدیتر ومسۆگەرتر دەبێت. ناوبراو ئاماژەی دایە دەوری ڕگولاتورەکان لەم ڕەوتە ووتی: ڕگولاتورەکان دەوری گرینگیان لە گەشەی تەکنۆلۆژیاکان دا هەیە. لەگەڵ گۆڕانی شێوازەکان ژیان لە ئاستی جیهانی، ئۆکۆسیستمە نوێکان شکڵ وشێوازی گرتووە کە دەیانهەوێ یاساوڕێسای یاریەکان بگۆڕن. ئەم ئۆکۆ سیستمانە هەڕەشەگەلێک بەدی دێنن بۆ دۆخی بەردەم وتەنانەت ئەگەریی هەیە یاساوڕێسای ئێستاکەیش تووشی کێشە وئاستەنگ بکەن.
لە وەها
دۆخێکدا ، سەروەری ودەسەڵاتدارەتی دەبێ ڕێکاری زیرەکانە بگرێتە بەر. میرزازادە ئاماژەی دایە دەق وناوەڕۆکی دوو سوتوانی ووتی: ئەم دەقە لە ئاستی کۆمپانیەکان ولەئاستی پیشەسازی وتەنانەت وڵاتان گشتداگیرکراوترە.وتیشی: هەر سەنعەتێک داهاتوویەکی هەیە . ئێمە ناتوانین تێبگەین کە دۆخی ئێستاکە هەتا پێنج یان دەساڵی تر پاوەجیی ئەمینێت یام نا. ڕێکخراوە نوێکان دێنە مەیدانەوە ویاساوڕێسای یاری تووشی گۆڕان دەکەن وئەیگۆڕن. سەرۆکی ناوەندی تەکنۆلۆژیای بیمەی ناوەندی ئاماژەی دایە ئەزمونی وڵاتانی جۆربەجۆرلە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تەکنۆلۆژیانوێکان ووتی: لە زۆرێک لە وڵاتان ، ڕێکخەرەکان ، لەسەرەتاوە تەکنۆلۆژیانوێکان لەبەرچاو ناگرن وسەرنجیان نادەنێ.
پاشان کاتێک ئەم تەکنۆلۆژیانە گەشە دەکەن وکارتێکەری خۆیان پیشان ئەدەن ، دەس ئەکەن بە دژایەتی کردن لەگەڵیان . لە کۆتاییدا کاتێک دەبینن کە ئەم تەکنۆلۆژیانە دووریان لیی ناکرێت، هەوڵ ئەدەن ڕێکووپیک وبەڕێوەبەرایەتیان بکەن . وتیشی: ئێمە لە وڵاتانی پێشکەوتووتر ، ڕێکخەرەکان " ڕگولاتورەکان" هەرلەهەمان سەرەتاوە لەگەڵ تەکنۆلۆژیانوێکان هاوکاری دەکەن. ئەوان لە کەرەسە وئامیر گەلێکی وەک سندباکس وڕگتک کەڵک وەردەگرن. هەتا هەرچێ خیراترچاکسازی بکەن لە یاساوڕێساکان دا.میرزازادە لە کۆتائیش دا وتی: بۆ گەشەی تەکنۆلۆژیا لە پیشەسازی بیمە ، دەبێ هاوکاری زیرەکانە لە نێوان ڕێکخەرەکان وئۆکۆسیستمە نوێکان ئەنجام بێت. ئەم هاوکاریە نەتەنیا یارمەتی ئەدات بۆ پاڕاستنی دۆخی بەردەم ، بەڵکو هەل ودەرفەتی نوێ بۆ گەشە وگۆڕانکاری سەنعەتی بیمە دابین ئەکات.