بارستای هاوکاری ئێران وئەندونیزیا لە بەشی سەلامەت
دەبیری ئەرکانی گەشەی ئابووری ژێنگە تەکنۆلۆژیا،سەلامەت وتەکنۆلۆژیاکانی پزیشکی وتی: لەکاتی سەردان ودیداری پێشووی سەرۆک کۆماری ئەندونیزیا لەگەل سەرۆک کۆماری کۆچکردوو، مژاری سەلامەت وەکوو سەروەرزی هاوکاریەکانی نێوان ئێران وئەندونیزیا لە ئەولەویەت دانرا ولەلایەن دوولایەن تەئیدکرا.
مستەفا قانیع ، دەبیری ئەرکانی گەشەی ئابووری ژێنگە تەکنۆلۆژیای، سەلامەت وتەکنۆلۆژیاکانی پزیشکی ، لە دوهەمین کۆبوونەوە لە زەنجیرە دانیشتنەکانی گواستنەوە ئەزمونەکانی هەناردەکرانی کۆمپانیە زانستیەکان" دەرفەتی سبەێ" بە تەوەریەتی ئەندونیزیا بە ئاماژەدان بەمەکە لەبەشی دەرمان ، ئەندونیزیا نزیک بە ٢٠٠ کارگەی دەرمانی هەیە ، وتی: لە سودومەزیەتەکانی ئێمە هەناردەکردنی مادەی سەرەتایی دەرمانیی وەکوو مادەی سەرەتایی مێترۆنیدازول وستامینوفون بۆ ئەم وڵاتەیە، ئێمە لەسەر بەرهەمەکە لەباری نرخەوە ناتوانین لەگەڵیان پێشبڕکیی بکەین چۆن بەرهەمێک کەئەوان بەرهەمی دێنن ، نرخەکەی کەمترە. قانعی لە کۆتاییشدا وتی: دانی خزمەتەکانی دەرمانی بە نەخۆشەکانی دڵ لە جاکارتا نزیک بە دوو هەتا سێ مانگ کات دەبات. ئەمەلەحاڵێکدایە لە تەکنۆلۆژیای دانی ئەم خزمەتە مان لە ئێران هەیە ، پێشنیاری ئێمە فرۆشتنی بەرهەم نیە، فرۆشتنی خزمەتە بەم مانایە کە دەزگاکان بگۆێزینەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەم وڵاتە وخزمەت بە هەمان نرخنامە بفرۆشین بەوان.