ئادار 31, 2025 08:36 Asia/Tehran
  • کڕێشی سەر لە چ تەمەنێک و لەبەر چی دەردەکەوێت

کڕێشی سەر یان کڕێشی قژ نەخۆشی نییە، بەڵکو حاڵەتێکی سرووشتیە کە دەتوانێت لە ڕووی جوانی و کۆمەڵایەتییەوە کێشە دروست بکات.

لەم حاڵەتەدا، پێستی سەر بە خێرایی درووست دەبێت و خانە مردووەکانی دەست دەکەن بە وەرین؛ ئەمەش لەسەر ئەساسی تەمەن، پاک ڕاگرتنی سەر، شوێنی ژیانی کەسەکە و سرووشتی کەسەکە دەگۆڕێت.

کڕێشی سەر زۆرجار لە کاتی پێگەیشتندا کە چالاکییەکانی لەش و بەتایبەتیش پێست گۆڕانکاری بەسەردا دێت دەردەکەوێت. واتا هەتا تەمەن بەرەو سەرەوە بچێت ئەم چالاکیانە زیاتر دەبن تا وردە وردە لە ناوەڕاستی تەمەندا دەست بە کەمبوونەوە دەکەن.

هیچ جۆرە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کڕێشی سەر نییە بەڵام دەتوانرێ کۆنترۆڵ بکرێت. باشترین ڕێگە بۆ چارەسەریی کڕێش پاک و خاوێن ڕاگرتنی قژ و پێستی سەر بە شێوەی بەردەوام تا (ڕۆژانە) دەبێت بشۆرێت. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پاکوخاوێنی باشترین ڕێگاەی بۆ چارەسەر کردن.هەروەها دەتوانین شامپۆی دژە کڕێش بۆ ماوەیەکی دیاری کراو بەکار بهێنین (نەک بۆ هەمیشە).

 

سەرپەیڤ