نیسان 20, 2025 17:53 Asia/Tehran
  • 21 زانیاریی سەرانجڕاکێش و تایبەت لەسەر هەشت پێ

لەم نووسینەدا، هەندێك زانیاری تایبەت لەسەر هەشت پێ فێر دەبین.

 

1- (هەشتپێ(پەل) - Octopus) ناوە زانستییەکەی (Octopoda)ـیە.

2- گیانەوەرێکی ئاوییە و لە ناوەکەیەوە دیارە ٨ پەلی هەیە، و توانای درووستکردنەوەی پەلەکانی هەیە و هەندێکجار کە بێزار دەبێت پەلەکانی خۆی دەخوات.

3- هەموو هەشت پەلەکان وا دادەنرێن کە ژەهریان هەبێت بە هۆی بوونی بەکتریایەک لە لەشیاندا، هەندێکیان ژەهرەکەیان بێ زیانە، بەڵام ژەهری (blue-ringed octopus ) ئەم جۆرە، بە گازێکی زۆر بچووک لەوانەیە کەسەکە تووشی ئیفلیجی بکات لە ماوەیەکی کەمدا، بە شێوەیەک کەسەکە هەستیشی پێ ناکات چونکە گازەکەی بێ ئازارە. لە زەریای هێمن و هندستان ئەم جۆرە زۆرە.

4- زۆر زیرەکن لە ڕاوکردنی نێچیرەکانیاندا و توانایان هەیە ڕەنگی تەواوی جەستەیان بگۆڕن لە ماوەی چرکەیەکدا بۆ هەڵخەڵەتاندنی نێچیرەکەیان.

5- ژیانێکی خێرا دەژین و بە گەنجی دەمرن، تەمەنی زۆربەیان لە چەند ساڵێکی کەم تێپەڕ ناکات ( بەنزیکەیی ٥ ساڵ) و هەندێکیان ٦ مانگ دەژین.

6- وشەی (octopus) لە (oktopodi)ـیەوە وەرگیراوە، کە وشەیەکی یۆنانییە و مانای (هەشت - پێ) یە.

7- سێ دڵیان هەیە.

8- هەشتپێ’ـیەکان نۆ مێشکیان هەیە، یەکێکیان ناوەندە مێشکە و لە بنکی هەر پەلێکیدا (لە بەشی سەرەوە) مێشکێک هەیە، ئەمە ئەوە دەردەخات کە هەشتپێ’ـیەکان دەتوانن لە یەک کاتدا چەندین ئیشی جیاواز بکەن بە پەلەکانیان.

9- جیا لەوەی جیا لە هەر ئاژەڵێکی دی زیرەکییەکی تایبەتیان هەیە و دەتوانن سەری قوتوویەک لە دەرەوە و ناوەوەش بە پەلێکیان بکەنەوە.

10- بەنزیکەیی ٢٩٦ ملیۆن ساڵە بوونیان هەیە واتە پێش داینەسۆرەکانیش.

11- دایکایەتی و باوکایەتی کردن لە فەرهەنگی هەشتپێ’ـیەکاندا نییە چونکە نێرە هەشتپێ دوای دانانی گەراکان لە لەشی مێیە هەشتپێ’ـیەکەدا دوای چەند مانگێک دەمرێت و دایکی کۆرپەکانیش دوای هەڵهاتنی هێلکەکان دەمرێت کە نزیکەی ٢ بۆ ١٠ مانگ دەخایەنێت و دایکە هەشتپێ لەو ماوەیەدا خواردن ناخوات و تەنها لە بیری پاراستنی هێلکەکانیدایە، لێکدانەوەی تەواو نییە بۆ ئەم بابەتە بەڵکو بابەتەکە بۆ هاوسەنگی ڕاگرتن دەگەڕێندرێتەوە.

12- زیاتر لە ٣٠٠ ڕەگەزی جیاوازیان هەیە و یەکێک لەو ڕەگەزانە ٧ پەلی هەیە. بچووکترینیان (Octopus wolfi؛)ـیە و گەورەترینیان (Giant Pacific octopus)ـیە.

13- بەهۆی ڕیشوەکەوانەوە هەناسە دەدەن. ڕەنگی خوێنەکەیان شینباوە.

14- گۆشتەکەی بۆ خواردن دەشێت، بە شێوەی کاڵ و کوڵاویش.

15- بەشێوەی کاڵ دەکرێتە سووشی و تاکۆ، پێکهاتەیەکی جیڕیشیان هەیە لە دروستکردنی سالاد بەکاردێت.

16- لە کۆریای باشووریش بە زیندووێتی دەخورێن کە دەوترێت سوودی هەیە بۆ ئاستی شەکر لە خوێندا.

17- بەس تا ڕادەیەک دەبێت وریابن لە خواردنی زیندووەکە، چونکە پیاوێکی ٧١ ساڵان خواردوویەتی کاتێک جووڵەی تێدا بووە ، بووەتە هۆی داخستنی بۆری هەوای و کووشتوویەتی.

18- جگە لە مرۆڤ دەبنە خواردنی قرش و دۆلفین و نەهەنگەکان.

29- گیانەوەرێکی کۆمەڵایەتی نین حەزیان بە تەنهاییە.

20- بەهۆی پەلەکانیانەوە هەم هەستی بەرکەوتن هەست دەکەن هەم دەتوانن بۆنیش بکەن.

21- خەڵکی دەریای ناوەڕاست و ئەو ناوچانە، هەشتپێ’یان بە گیانەوەرێک داناوە کە دەبێت ڕێزی بگیرێت و بپەرسترێت و لە زۆربەی میثۆڵۆجی و ئەفسانەکاندا بە دڕندەی دەریا وەسف کراوە.

سەرپەیڤ