نیسان 21, 2025 10:09 Asia/Tehran
  •   درێژترین ڕووبارەکانی جیهان (٢)

ڕووباری نیل درێژترین ڕووباری جیهانە کە درێژییەکەی ٦,٦٩٦ کیلۆمەتر دەبێت؛ پاشان ڕووباری ئەمازۆن دێت کە گەورەترین ڕووبارە لە ڕووی ئاو و درێژییەکەی ٦,٧٦٠ کیلۆمەترە.

پاش ڕووبارەکانی نیل و ئەمازۆن، ڕووباری یانگتسی دێت کە درێژترین ڕووباری ئاسیایە و تەنها بە یەک وڵاتدا تێ دەپەڕێت کە ئەویش چینە و درێژیەکەشی بە نزیکەی ٦,٣٠٠ کیلۆمەتر دەبێت. پاشان ڕووباری میسیسیپی لە پلەی چوارەمدایە بە درێژایی ٦,٢٧٤ کیلۆمەتر. پاشان ڕووباری یەنێسی دێت کە پێنجەمین درێژترین ڕووباری جیهانە و درێژییەکەی دەگاتە ٥,٥٣٩ کیلۆمەتر. ھەروەھا ڕووباری زەرد لە پلەی شەشەم دێت لە ڕووی درێژییەوە ٥,٤٦٤ کیلۆمەترە. پاشان ڕووباری ئۆبی-ئیرتیش بە درێژی ٥,٤١٠ کیلۆمەتر دێت. دواتر ڕیۆ دی لا پلاتا دێت بە درێژی ٤,٨٨٠ کیلۆمەتر. بەدوایدا ڕووباری کۆنگۆ دێت کە درێژییەکەی ٤,٧٠٠ کم و لە کۆتاییدا ڕووباری ئارگۆن کە لە پلەی دەیەمدایە و درێژییەکەی ٤,٤٤٤ کیلۆمەترە.

 

5- ڕووباری یەنیسێی

ڕووباری یەنیسێی گەورەترین ڕووبارە کە بەرەو زەریای جەمسەری باکوور دەڕژێت لە دەریای کارا، ڕووبارەکە لە ڕووسیاوە دەڕژێتە سەر مەنگۆلیا، درێژی ڕووباری یەنیسێی ٥,٥٣٩کیلۆمەترە، چەندین لقی هەیە کە گرنگترینیان سێلێنج و ئانجارایە، شایانی باسە کە ڕووباری یەنسێی بە ڕووباری مەزنیش ناسراوە، ڕووباری یەنسێی لە باشوورەوە لە مەنگۆلیاوە سەرچاوە دەگرێت و بەرەو باکوور دەڕژێتە ڕووسیا تا دەڕژێتە جەمسەری باکوور، بەڵام بەداخەوە، ڕووبارەکە پیس بووە بەهۆی ئەوەی کارگەکان پاشماوەکانیان فڕێ دەدەن ناوی، سەرەڕای پیسبوونی بە ئاوی زێراب.

ڕووباری یەنێسی پێنجەمین درێژترین ڕووبارە لە جیهاندا، ڕووبارەکە بە ناوچە بەستووەکانی سیبیریا تێدەپەڕێت کە بەشێکی زۆری بەدرێژایی ساڵ بەستووە، بەڵام ئەمە ڕێگری لەوە ناکات کە سەرچاوەی ڕووبارەکە دابنرێت بە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ وزەی کارەبای ئاو و نەوت.

 

6- ڕووباری زەرد

ڕووباری زەرد شەشەم درێژترین ڕووبارە لە جیهاندا، بە درێژایی ٥,٤٦٤ کیلۆمەترە، دەکەوێتە چیاکانی کونلون لە ڕۆژئاوای چین، کۆنترین شارستانیەت لە چین لە سەر کەنارەکانی نیشتەجێبووە، هەروەها بە (هوانگ هۆ) ناسراوە پێشی دەگوترێت ڕووباری خەم بەهۆی ئەو لافاوانەی کە ڕوویانداوە تیایدا، شایەنی باسە کە خراپترین لافاو لە مانگەکانی تەمموز و تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣١ ڕوویداوە، کە تیایدا ڕووبارەکە پڕ بوو و زیاتر لە ٣٤ هەزار میل چوارگۆشە زەوی ژێرئاو کەوتووە لە ھەمان کاتدا بووە هۆی ژێرئاوکەوتنی تەواوی گوندەکان و لەدەستدانی تەواوی بەروبوومی کشتوکاڵی.

لافاوەکەی بووە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ٨٠ ملیۆن کەس،وە نزیکەی یەک ملیۆن کەس بەهۆی لافاو، قاتوقڕی و پەتاوە گیانیان لەدەستداوە، شایانی باسە ڕووبارەکە بەلایەنی کەمەوە ٥ جار ئاڕاستەی گۆڕیوە کە دوایەمینیان لە ساڵی ١٨٩٧ بوو، پێی دەوترا ڕووباری زەرد بەهۆی ڕەنگەکەی کە لە قوڕ و نیشتە زەردەکانی کە لە ناویدایە بە دەستی ھێناوە، ڕووباری زەرد کە دەڕژێتە ناو دەریای بۆهای، زیاتر لە ١٥٠٠ جار ڕژاوە لە سەدەی دووەمی پێش زایین.

 

 

7- ڕووباری ئۆبێی-ئیرتیش

ڕووباری ئۆبێی-ئیرتیش حەوتەمین درێژترین ڕووباری جیهانە کە درێژییەکەی ٥,٤١٠ کیلۆمەتر دەبێت، لە یەکگرتن و بەیەکگەیشتنی ڕووبارەکانی بیا و کاتوون لە چیاکانی ئاڵتای دەست پێدەکات، بەناو ناوچەی سیبیریا دەڕوات تا کەنداوی ئۆب، ڕووباری ئۆب کە ڕووباری سەرەکییە و ڕووباری ئیرتیش بە لقی سەرەکی ئەم ڕووبارە دادەنرێن، چەندین لقی گەورەی تری هەیە وەک تۆم، تیم، چولیم، کیت، سۆسڤا، ڤاخ و ڤاسیوغان.

ئەم ڕووبارە ساڵانە بۆ ماوەی ٥-٦ مانگ دەیبەستێت، پاشان بە درێژای ساڵەکە کاردەکات و قەرەباڵغە لەو کەشتیانەی گەشتیار و کاڵاکان دەگوازنەوە، بەڵام بەداخەوە، ڕووبارەکە بەهۆی پیسبوونی پاشماوە ئەتۆمیەکانەوە زیانی پێگەیشتووە کە کاریکردۆتە سەر ماسیەکان، لقەکانی ڕووبارەکە بە ڕووسیا، کازاخستان، مەنگۆلیا و چیندا دەڕۆن و دەڕژێنە ناو زەریای جەمسەری باکوورەوە.

 

 

8- ڕووباری ڕیۆ دێ لا پلاتا

ڕووباری ڕیۆ دی لا پلاتا هەشتەم گەورەترین ڕووبار لە جیهاندا بە ٥ وڵاتدا تێدەپەڕێت کە بریتین لە: بەرازیل، ئەرجەنتین، پاراگوای، بۆلیڤیا، و ئۆرۆگوای، درێژییەکەی ٤,٨٨٠ کیلۆمەتر و لە پارانیپا-گراندێوە سەرچاوە دەگرێت، دەڕژێتە ناو ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و شایانی باسە پانتایی ئەم ڕووبارە نزیکەی ٢٢٠ کیلۆمەترە.

ڕووباری پارانا کە بە بەرازیل و پاراگوای و ئەرجەنتیندا تێدەپەڕێت، لەگەڵ ڕووباری پاراگوای، پاشان لەگەڵ ڕووباری ئۆرۆگوای، بۆ پێکھێنانی ڕووباری ڕیۆ دی لا پلاتا، ئەم ڕووبارە یارمەتیدەرە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی ئاو بۆ ساوپاولۆ کە بریتیە لە گەورەترین شاری کیشوەری ئەمریکای باشوور.

 

 

9- ڕووباری کۆنگۆ

ڕووباری کۆنگۆ نۆیەمین درێژترین ڕووبارە لە جیهاندا درێژی ئەم ڕووبارە ٤,٧٠٠ کیلۆمەترە، وا دادەنرێت کە ١.٥-٢ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دروست بووبێت، لە دەریاچەی موێروەوە سەرچاوە دەگرێت کە ناوچەیەکی نزیکە لە درزەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و ڕووباری چەمبێشی، بە 9 وڵاتدا تێدەپەڕێت کە بریتین لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ئەنگۆلا، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، کۆماری کۆنگۆ، تانزانیا، زامبیا، کامیرۆن، بوروندی و ڕواندا، و دەڕژێتە ناو ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و شایانی باسە تێکڕای باران بارین دەگاتە ٢٢٩ سانتیمەتر لە ساڵێکدا.

 

 

10- ڕووباری ئارگۆن

ڕووباری ئارگۆن دەیەمین گەورەترین ڕووباری جیهانە، درێژییەکەی ٤،٤٤٤ کیلۆمەترە، و لە ڕووباری ڕیکا ئارگۆن و ڕووباری ئۆنۆن و ڕووباری شیلکا و ڕووباری نۆر خەیرلین سەرچاوە دەگرێت و دەچێتە ناو دەریای ئۆخۆتسکەوە، ١٥ لقی سەرەکی لەخۆ دەگرێت، بە 3 وڵاتدا تێدەپەڕێت کە بریتین لە ڕوسیا، چین و مەنگۆلیا، و لە بواری ژیانی دەریایی زۆر چالاکە، ١٢٣ جۆر ماسی لەخۆ دەگرێت.

ڕووباری ئارگۆن دەکەوێتە سنووری ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا و باکووری چین و درێژترین ڕووبارە لە نیوەگۆی ڕۆژهەڵات، لە چیای پیرۆزی گڕکانی خەلدون لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مەنگۆلیا سەرچاوە دەگرێت و بەرەو ڕۆژهەڵات دەڕژێتە گەرووی تارتاری، تایبەتمەندی ئەوە هەیە کە بە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا تێدەپەڕێت لە لەوەڕگاوە بۆ دارستانە باکوورییەکان، تایبەتمەندە بە تێپەڕبوونی بە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا لە لەوەڕگاکانەوە بۆ دارستانە باکوورییەکان، بۆ بیابان و تەندرا کە تایبەتی دەکات، ئەم ڕووبارەش بە یەکێک لە گرنگترین ڕووبارەکانی جیهان دادەنرێت، ئاو و خۆراکی بۆ ئاژەڵە کێوییەکان دابین دەکات، بە ڕێگەی پەیوەندی نێوان مەودا و گوندە دوورەکان دادەنرێت، هەروەها ڕێگایەک بوو بۆ گەڕان بوو.

 

 

سەرپەیڤ