حوزه‌یران 13, 2025 12:17 Asia/Tehran
  •  فرمێسک چییە و جۆرەكانی چین؟

بە گشتی فرمێسک پێک هاتووە لە ئاو و خوێ و Anti body (دژە تەن) و (ئەنزیمی دژە میکرۆب).

جۆرەكانی فرمێسك

فرمێسکی قەتیسماو

 ئەم جۆرە فرمێسکە ناچارییە بۆ چاو بەشێوەیەکی یەک لای لایەکی چاو دادەپۆشێت؛ هەربۆیە بە ڕێگای پشتی لوتەوە دەچێتە ناوەوەی لوت و دێتە دەرەوە. ئەم جۆرە فرمێسکە لەبەرئەوەی کە بڕەکەی زۆر کەمە هەستی پێ ناکرێت فرمێسکی قەتیسماو یارمەتی شێدارکردنەوەی چاو دەدات و لەگەڵ هەر چاوتروکاندنێکدا (لە هەر چوار یان پێنج چرکەیەکدا چاو تروکاندنێک ڕوودەدات) دێتە دەرەوە.

 

فرمێسکی پەرچە کردار

 ئەم جۆرە فرمێسکە وەک سیستەمێکی پارێزگارییە بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە چاو لە تەنە نامۆکانی دەرەوە وەک ئەم تەنانەی خوارەوە:

 

  •   پاککردنی پیاز.
  •     چوونە ناوەوەی خۆڵ و تۆز بۆ ناو چاو.
  •     ڕژانی گازی فرمێسکڕێژ یاخود تۆزی بیبەری توون.
  •     ڕووناکیی زۆر.
  •     خواردنی شتێکی زۆر گەرم یان ترش.
  •     لەکاتی کۆکین و پژمیندا.
  •     باوێشکدان و دڵتێکچوون.

 

فرمێسکی هەستیاری

ئەم جۆری فرمێسکە لەکاتی هەستیاربووندا وەکوو هەستی خۆشی، توڕەیی، خەم و پەژارە و چێژ وەرگرتن دروست دەبێت؛ هاتنە خوارەوەی فرمێسکی هەستیاری وا دەکات کەسەکە هەستێکی باشتری هەبێت. لەکاتی تووڕەیدا بە هۆی جوڵانی (هەستە دەماری سمپاتیک) خەستیی سۆدیۆم زیاتر بووە و لە بەرامبەردا ڕێژەی شێداری کەم دەکات، لە ئەنجامدا کەسەکە هەست بەسوێرییەتیەکی زیاتر دەکات و هەر بەم هۆکارە دوای فرمێسکی هەستیاری کەسەکە هەست بە ماندوویەتی دەکات.

فرمێسکی هەستیاری چۆن چۆنی دروست دەبێت؟

کاتێک کەسەکە هەستیار دەبێت، بەشێک لە مێشک بەناوی limbic (سیستمێکە کە پەیوەندی بە هەستی کەسەکەوە هەیە) دەجوڵێت و پەیامێک بۆ بەشی پەیامگەیاندنی مێشک (pons) دەنێرێت کە بە غودەی فرمێسک دەڵێت کە فرمێسک بەرهەم بهێنە؛ بوونی ئەو پێکهاتانەی ناو فرمێسکی هەستیاری، دەبێتە هۆی کەمی هۆڕمۆنی تێستێستیرۆن لە پیاواندا و لە ئەنجامدا توڕەیی لە پیاواندا کەم دەبێتەوە.

پێكهاتە جیاوازەكان

پێکهاتەی جیاواز بوونی هەیە لە فرمێسکدا کە لە حاڵەتی جیاوازدا دەبنە هۆی بوونی تامی جیاواز لە فرمێسکەکەدا؛ بۆ نموونە لەکاتی خەفەتدا فرمێسک کەمێک ترش دەبێت چونکە ئەسیدی ناو فرمێسک زیاد دەکات و هەروەها فرمێسکی خۆشی تامەکەی بە نزیکەی شیرینترە لە فرمێسکی حاڵەتەکانی تر.

 

 

سەرپەیڤ