حوزه‌یران 30, 2025 09:23 Asia/Tehran
  • هەموو زانیاریێک لەسەر میکانیزمی هەناسەدان

هەناسەدان کرداری جوڵاندنەوەی هەوایە بۆ ناو سییەکان و دەرچوونی لێیانەوە. هەناسە وەرگرتن کرداری چوونەژوورەوەی هەوایە بۆ ناو سییەکان. لە هەناسە وەرگرتندا سنگەکەلێن فراوان دەبێت.

ئەو کاتەی پاڵنەرە ماسولکەکان گرژ دەبن، پەراسووەکان بۆ پێشەوە و بۆ سەرەوە دەجوڵێن، لە هەمان کاتدا ناوپەنچک گرژ دەبێت، کە ئەویش پەیکەرە ماسولکەیە کە سنگە کەلێن و سکە کەلێن لێک جیا دەکاتەوە. پاشان تەخت دەبێت، بۆ خوارەوە بە ئاڕاستەی سک پاڵ دەنرێت. کاتێک ناوپەنچک تەخت دەبێـت، پەراسووەکان بۆ سەرەوە و پێشەوە  بەرز دەبنەوە وە قەبارەی سییەکان زیاد دەکات؛ پەستانی هەوا لە ناویاندا کەمتر دەبێـت لەوەی کە لەدەرەوەی لەشدا هەیە، بۆیە هەوای زەپۆش گوڕ دەکاتە ناو سییەکان.

لە کاتی هەناسەدانەوە، واتە لە کرداری هەوا لە سییەکانەوە بۆ دەرەوە جووڵةکان بە ئاڕاستەی پێچەوانە دەبن؛ ماسولکەی پەراسووەکان و ناوپەنچک خاو دەبنەوە، ئەمەش دەبێـتە هۆی کەمبوونەوەی قەبارەی سییەکان. بۆیە پەستانی هەوا لە ناو کەلێنەکە بەرزتر دەبێت لەوەی لە دەرەوەی لەش، ئەو کاتەش ئەو جیاوازی پەستانە دەبێـتە هۆی پاڵنانی هەوا بۆ دەرەوەی سییەکان، هەتا هەردوو پەستانەکە سەر لەنوێ یەکسان دەبنەوە.

ڕێکخستنی کرداری هەناسەدان

تێکڕای بەکارهێنانی ئۆکسجین بەندە لەسەر چالاکیی خانەکان. هەرچەند چالاکیی خانەکان زیاد بکات، ئەوا بڕی ئەو ئۆکسجینەی کە خانەکان پێویستییانە زیاد دەکات. ئەمەش وا لە لەش دەکات پێویستی بە شێوازێکی خێراتری هەناسەدان ببێت، هەرچەندە چالاکی کەم ببێتەوە، شێوازی هەناسەدان نزم دەبێتەوە. تێکڕای هەناسەدان و قووڵیەکەی دەگۆڕێت بۆ دابینکردنی ئۆکسجین و دەرکردنی دوانۆکسیدی کاربۆن، دەماخ و قەدی دەماخ دەست بەسەر تێکڕای هەناسەداندا دەگرن لە ڕێگەی چاودێری کردنیان بۆ دوانۆکسیدی کاربۆن لەخوێندا.

لەکاتی زیادبوونی چالاکی، خەستیی دوانۆکسیدی کاربۆن لە خوێندا بەرز دەبێتەوە، بۆیە دەمارە خانەکان لە دەماخدا وریا دەبنەوە، قەدی دەماخیش لەلای خۆیەوە ناوپەنچک وریا دەکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەی تێکڕای هەناسەدان و زیادبوونی قووڵیەکەی. ئەو کاتەی خەستیی دوانۆکسیدی کاربۆن نزم ببێتەوە، دەماخ نامەیەک بۆ ماسولکەکانی هەناسەدان دەنێرێت، تا بگەڕێنەوە بۆ کەمترین تێکڕای هەناسەدان هەموو ئەوانەش خۆنەویستانە دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی ئەو ناوەندانەی لە دەماخدا هەن؛ بەڵام لە توانای تاکدا هەیە بە شێوەیەکی کاتی لە ڕژێمی دەست بەسەرداگرتنی هەناسەدان لە هەرکاتێک لە کاتەکاندا دەرباز بێت، بە جۆرێک لە هەناسەدان دەوەستێت هەتا بێ هۆش دەبێت ئەو کاتە قەدی دەماخ دەستبەسەر کرداری کۆنترۆڵ کردندا دەگرێت و هەناسەدانی سرووشتی سەر لەنوێ دەگەڕێتەوە. ئەم میکانیزمە ڕێگە بە مرۆڤ دەدات، کە لەژێر ئاودا مەلە بکات و بۆ ماوەیەکی کاتی کورت، وە بکەوێـتە خەو بێ ئەوەی تووشی دڵەڕاوکێ بێت دەربارەی هەناسەدانی خۆی.

سەرپەیڤ