کانونی یه‌که‌م 04, 2025 11:50 Asia/Tehran
  • چۆن ئازاری گورچیلە بناسمەوە؟ - بەشی یەکەم

جەستەی مرۆڤ دوو گورچیلەی تێدایە، یەکێک لە هەر لایەکی ستوونی پشت، شێوەی گورچیلە وەک شێوەی دەنکی لۆبیایە، شوێنی لە ژێر پەراسووەکان و لە پشتی سکەوە، درێژی هەر گورچیلەیەک نزیکەی ١٠-١٢ سانتیمەترە، قەبارەی وەک قەبارەی مستی دەستی گەورە نزیکەیە. سەبارەت بە ئەرکی گورچیلەکان، پاککردنەوەی خوێنە؛ لە ڕێگەی ڕزگاربوون لە پاشماوەکان، و کۆنترۆڵکردنی هاوسەنگی شلەمەنییەکان لە جەستە، و پاراستنی ئاستێکی گونجاو لە ئیلیکترۆلایتەکان.

ڕۆژانە پرۆسەی پاڵاوتنی خوێن ئەنجام دەدرێت، کە خوێن دەچێتە ناو گورچیلەکانەوە، خوێنی جەستە بە تەواوی بە چەندین جار لە ڕۆژێکدا بەناو گورچیلەکاندا تێدەپەڕێت، پاشماوەکان دەردەچن، بڕی خوێ و کانزا و ئاو ڕێک دەخرێت، پاشان خوێنی پاڵاوراو دەگەڕێتەوە بۆ هەموو لایەکی جەستە، پاشماوەکان دەگۆڕێن بۆ میز و لە کۆتاییدا کۆدەبنەوە لە دەستاو، جێگەی ئاماژەیە کە هەر گورچیلەیەک نزیکەی یەک ملیۆن فلتەری بچووکی تێدایە کە پێی دەگوترێت یەکەی لوولەیی گورچیلە، جەستە دەتوانێت تەنها بە ١٠% لە گورچیلەکان کار بکات بەبێ دروستبوونی هیچ نیشانە یان کێشەیەکی بەرچاو، ئەگەر ڕەوتی خوێن بۆ گورچیلە بوەستێت، بەشێک لێی یان هەموی دەمرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی شکستی گورچیلە.

 

سروشتی ئازاری گورچیلە

بەردی گورچیلە هۆکاری سەرەکییە بۆ هەست کردن بە ئازار لە گورچیلە، نیشانەکانی ئازاری گورچیلە جیاوازن بە پشتبەستن بە قەبارە و شوێنی بەردی گورچیلە لە کەناڵی میزەڵاو، لەوانەیە بەردە بچووکەکان ئازارێکی سووک دروست بکەن، کەسەکە دەتوانێت بیانپەڕێنێت لەگەڵ میزدا بەبێ ناڕەحەتی زۆر، بەڵام بەردە گەورەکان لەوانەیە ئازارێکی توند دروست بکەن بە تایبەتی ئەگەر لە کەناڵی میزەڵاو بچەقێن و بەشێکی دابخەن. زۆرترین جۆری ئەم ئازارە بڵاوبوونەوەکە ئەو ئازارەیە کە لە هەمان لای جەستەی تووشبوو لە ناوچەی نێوان پەراسوو و کەلەپوور ڕوودەدات، بڵاودەبێتەوە بۆ ناوچەی خوارەوەی سک و ڕانەکان، ئازارەکە زۆرجار لە شێوەی شەپۆلە کە بەردەوام دەبێت بە سنووری ٢٠-٦٠ خولەک پێش ئەوەی ونبێت و شەپۆلی داهاتوو بگەڕێتەوە. بە شێوەیەکی گشتی دەتوانرێت نیشانە تریش کە هاوڕێی بەردی گورچیلە و هەوکردنی کەناڵەکانی میزەڵاون ڕوون بکرێنەوە کە بەرچاوترین هۆکارەکانی ئازاری گورچیلەن بەم شێوەیە:

 

نیشانەکانی هاوڕێی بەردی گورچیلە

لەوانە ئەمانە: ئازار یان سەختی لە کاتی میزکردن، دەرچوونی خوێن لەگەڵ میزدا کە لەوانەیە ڕەنگی بگۆڕێت بۆ پەمەیی، یان سوور، یان قاوەیی، دەرکەوتنی بۆنێکی ناخۆش بۆ میز، دڵشێواندن و ڕشانەوە، بوونی دەنکۆڵەی بچووک لە میزدا، هەست کردن بە خواستی بەردەوام لە میزکردن، میزکردن زیاتر یان کەمتر لە ڕێژەی سروشتی.

 

نیشانەکانی هاوڕێی هەوکردنی کەناڵەکانی میزەڵاو

لە گەڵ هەست کردن بە ئازاردا، ئەمانەش دەگرێتەوە: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە، لەرزە، ئارەقەکردنی سارد.

سەرپەیڤ