چۆن ئازاری گورچیلە بناسمەوە؟ - بەشی دووەم
جەستەی مرۆڤ دوو گورچیلەی تێدایە، یەکێک لە هەر لایەکی ستوونی پشت، شێوەی گورچیلە وەک شێوەی دەنکی لۆبیایە، شوێنی لە ژێر پەراسووەکان و لە پشتی سکەوە، درێژی هەر گورچیلەیەک نزیکەی ١٠-١٢ سانتیمەترە، قەبارەی وەک قەبارەی مستی دەستی گەورە نزیکەیە. سەبارەت بە ئەرکی گورچیلەکان، پاککردنەوەی خوێنە؛ لە ڕێگەی ڕزگاربوون لە پاشماوەکان، و کۆنترۆڵکردنی هاوسەنگی شلەمەنییەکان لە جەستە، و پاراستنی ئاستێکی گونجاو لە ئیلیکترۆلایتەکان.
ڕۆژانە پرۆسەی پاڵاوتنی خوێن ئەنجام دەدرێت، کە خوێن دەچێتە ناو گورچیلەکانەوە، خوێنی جەستە بە تەواوی بە چەندین جار لە ڕۆژێکدا بەناو گورچیلەکاندا تێدەپەڕێت، پاشماوەکان دەردەچن، بڕی خوێ و کانزا و ئاو ڕێک دەخرێت، پاشان خوێنی پاڵاوراو دەگەڕێتەوە بۆ هەموو لایەکی جەستە، پاشماوەکان دەگۆڕێن بۆ میز و لە کۆتاییدا کۆدەبنەوە لە دەستاو، جێگەی ئاماژەیە کە هەر گورچیلەیەک نزیکەی یەک ملیۆن فلتەری بچووکی تێدایە کە پێی دەگوترێت یەکەی لوولەیی گورچیلە، جەستە دەتوانێت تەنها بە ١٠% لە گورچیلەکان کار بکات بەبێ دروستبوونی هیچ نیشانە یان کێشەیەکی بەرچاو، ئەگەر ڕەوتی خوێن بۆ گورچیلە بوەستێت، بەشێک لێی یان هەموی دەمرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی شکستی گورچیلە.
دەستنیشانکردنی ئازاری گورچیلە
دەستنیشانکردنی کێشەکانی گورچیلە یان ئازاری گورچیلە پێویستی بە پشکنینی پزیشکی هەیە، ڕێگەی متمانەپێکراو نییە بۆ دەستنیشانکردنی خۆی لە ماڵەوە. ئامرازەکانی دەستنیشانکردن پشکنینە تاقیگەییەکانی خوێن دەگرێتەوە، پشکنینە تاقیگەییەکانی میز بۆ هەڵسەنگاندنی کیمیای جەستە، سەرەڕای وێنە تیشکدارەکان کە یارمەتیدەرن لە دیاریکردنی سروشتی نەخۆشی. لەم پشکنینانە ئەمانە:
شیکردنەوەی میز
ئەمە پشکنینی بنەڕەتییە بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی گورچیلە، پەنا دەبەن بۆی بۆ دۆزینەوەی پێکهاتە کیمیاییەکانی میز بۆ دیاریکردنی کێشەکان لە گورچیلە، لەوانە زیادبوونی پرۆتین، ئەلبومین، یان خانە سوورەکانی خوێن.
پشکنینەکانی خوێن
بەکاردێن بۆ هەڵسەنگاندنی کاری گورچیلەکان، لەوانە: کریاتنینی خوێن کە ئاستی مادەیەک دەپێوێت بە ناوی کریاتنین کە جەستە بەردەوام بەرهەمی دەهێنێت و لە میزدا دەریدەکات، ڕێژەی پاڵاوتنی گلۆمێرووڵی کە ئاستی کریاتنین لە خوێندا بەکاردەهێنێت بۆ ژمێریاری بڕی خوێن کە لەلایەن گورچیلەکانەوە پاڵاودراوە، نایترۆجینی یوورێیای خوێن کە ئاستی تێکەڵەیەک دەپێوێت بە ناوی یوورێیا کە بەرهەم دێت و لە میزدا دەردەچێت بە ڕێژەیەکی جێگیر.
پشکنینە وێنەگرییەکان
سەبارەت بە وێنە تیشکدارەکان زۆرترین جۆری وێنە بەکاردێت ئەمانەن: وێنەگرتن بە شەپۆلی دەنگی، وێنەگرتنی بڕگەیی، وێنەگرتن بە ڕێزۆنانسی مەگناتیسی.
هۆکارەکانی ئازاری گورچیلە
هۆکارەکان زۆرن کە دەتوانن بیبنە هۆی هەست کردن بە ئازاری گورچیلە، دەتوانرێت هەندێکیان ڕوون بکرێنەوە بەم شێوەیە: هەوکردنی کەناڵەکانی میزەڵاو، بەردی گورچیلە، خەستەی خوێن لە گورچیلەکان، هەوکردنی گورچیلە، لێشاوی گورچیلە، نەخۆشی گورچیلەی فرە کیسەیی، هەندێک دەرمان یان مادە ژەهراوییەکان، شێرپەنجەی گورچیلە.
ماهیەتی بەردی گورچیلە
بەردی گورچیلە پێناسە دەکرێت بە دانەوەی ڕەق کە لە کانزا و خوێوەکان پێکدێت و لە ناو گورچیلەکاندا شێوە دەگرێت، چەندین هۆکاری هەیە، لەوانەیە هەر بەشێک لە بەشەکانی سیستەمی میزەڵاو تووش بکات لە گورچیلەکانەوە تا دەستاو، زۆرجار بەردەکان دروست دەبن کاتێک میز چڕ دەبێت و ڕێگە بە کانزاکان دەدات کریستاڵ بن و بلکێنەوە بە یەکترییەوە و بەرد دروست بکەن، بەزۆری زیانی هەمیشەیی دروست ناکەن ئەگەر لە کاتی گونجاودا دەستنیشان بکرێن، هەندێک جار لەوانەیە کەسەکە پێویستی بە چارەسەر نەبێت زیاتر لە بژاردەی ئازار و خواردنەوەی بڕی زۆر ئاو بۆ پەڕاندنی بەردەکە لە ڕێگەی میزەوە، لە کاتێکدا لە هەندێک کاتدا کاتێک بەردەکە چەقیوە لە کەناڵەکانی میزەڵاو یان دروستکەری هەوکردن یان هەندێک ئاڵۆزیە کەسەکە لەوانەیە پێویستی بە تێپەڕبوون بە نەشتەرگەری هەبێت. چارەسەری بەردی گورچیلە پشت دەبەستێت بە جۆری بەردەکە؛ بەردی کالسیۆم هەیە کە زۆرترینیان بڵاوبووەتەوە و لە ئۆکسالاتی کالسیۆم پێکدێت، جۆری تریش هەیە وەک: بەردی پێکهاتوو لە ترشی یوورێیک، بەردی پێکهاتوو لە سیستین و هتد.
پاراستن لە بەردی گورچیلە
بۆ پاراستن لە بەردی گورچیلە، بەزۆری ڕاوێژ دەکرێت بە خواردنی بڕی پێویست لە شلەمەنی و کەمکردنەوە لە خوێی سۆدیۆم لە خواردن، پزیشک هەندێک جار میزبڕی ناسراو بە سایازاید دەنووسێت ئەگەر کەسەکە بەردی کالسیۆمی هەبێت، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کەسەکان سوودمەند دەبن لە خواردنی خۆراکی تەندروست کە دەوڵەمەندە بە دەنە تەواوەکان، سەوزە، میوە، سەرەڕای خواردنەوەی شەربەتی میوەی ترش وەک: لیمۆ، پرتەقاڵ، گریپ فرووت.