سەرۆک کۆماری تورکیا گەییشتە تاران
" ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا هاوڕێ لیژنەی باڵا بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمرۆ چوار شەممە گەییشتە تاران .
" ڕەجەب تەیب ئەردوغان" لە کۆمای فەرهەنگی مێژووی " سەعد ئابادی تاران پێشوازی فەرمی لێکراوە لە لایەن "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران. پەرەی پێوەندیییەکانی ئابووری و گۆڕینی بیرو ڕا لەبارەی مەسەلەکانیی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی مێحوەری وتووێژەکانی سەرۆک کۆمارانیی ئێران و تورکیا دەبێت . هەروەها بڕیارە لەم سەفەرە تەبایی نامەکانیی ئێران و تورکیا لە دیدارەکانیی ئەمدواییەی کاربەدەستانی باڵای دوو وڵات ، لێکبدرێتەوە . سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەفەرەکەی بۆ تاران لە بارەی کۆپرسیی جیایی هەرێمی کوردستانی عێراق یش لەگەڵ کاربەدەستانی پایە بەرزی ئێران وتووێژ دەکات . کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاوکاریی ستراتژیکی تورکیا و ئێرانیش لە سەفەرەکەی ئەردوغان بۆ تاران بەڕێوە دەچێت .