نیسان 18, 2018 13:41 Asia/Tehran
  • پێشنیاری بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانیی زووتر لە کاتی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا

سەرۆکی پارتی نەیاری "بزاڤی نیشتمانی" تورکیا پێشنیاری بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانیی زووتر لە کاتی سەرۆک کۆمارەتی ئەم وڵاتەی هێناوەتە ئاراوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆێتێرز لە ئانکارا، "دەوڵەت باغچەلی" سەرۆکی پارتی "بزاڤی نیشتمانی" تورکیا (مە هە پە) بە ئاماژە بە چالاکییەکانی سیاسی و ئابووری دژی تورکیا وتی: بۆ وڵات خۆڕاگری لە بارودۆخی ئێستا تا نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٩ دژوارە.

 ئەو بەرواری بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانی پێش وەختی ئاگۆستی ئەمساڵ(٢٠١٨) ڕاگەیاندووە. پێشنیاری  بەڕێوە چوونی  هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا لە حالیکدایە کە بەر لەمە "بەکر بوزداغ" جێگری سەرۆک وەزیران و وتە بیژی دەوڵەتی تورکیا بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پێش وەختی بە نامومکین زانیوە.  "بن عەلی ییلدریم" سەرۆک وەزیرانی تورکیا یش رایگەیاندبوو کاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە مارچی ٢٠١٩ هەر ووا لە جێی خۆیەتی .

سەرپەیڤ