ڕەخنەی ئەردوغان لە شەڕئەنگێزیەکانی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕژیمی زایۆنیی بە شەڕهەڵایساندن و نانەوەی ترس و تۆقان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین تۆمەتبار کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەروک کۆماری تورکیا لە سەرو بەندی سەفەر بۆ بەریتانیا لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی بی بی سی بەڕەخنە و گازندە لە پەلامارە ئاسمانییەکانیی ئەمدواییەی رەژیمی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ومەتەڕێزەکان لە خاکی سوریا جەختیکرد، ئیسرائیل بەردەوام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕو ترس وتۆقان بەدی دینێت.
ئەردوغان بە ڕەت کردنەوەی ئیدعای ئیسرائیل لە بارەی کەوتنە ەبر پەلاماری بەرزاییەکانی گولان بە مووشەکە ئێرانییەکانەوە بەڕاشکاوی وتی: دیمەشق لە رۆژانی ئەمدواییە بەجاران ڕایگەیاندووە، مووشەکە هاوێژراوەکان بەرەو گولان وڵامیی سوپای سوریا بە پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قۆنەیتەرە بووە.
سوپای سوریا رۆژی پینجشەممە ١٠ مای دوا بە دوای هاویژرانیی مووشەکی زایۆنیستەکان بەرەو قۆنەیتەرە لە سوریا ، دەیان مووشەکی بەرەو بەرزاییەکانیی گوڵان هاویشت.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەر وەها بە وشداری دان سەبارەت بە دواهاتەکانیی چوونە دەری ئەمریکا لەبەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (بەرجام) وتی، بریاری "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە داهاتوو دا گیرو گرفتی جۆر بە جۆری لێدەکەوێتەوە .
ئەردوغان بە ئاماژە بە ئامادەبوونی سوپای تورکیا لە سوریا لە چوار چێوەی ڕێککەوتنی دانووستانەکانی ئاستانە بۆ بەدی هینانی ناوچەکانی بێ تێکهەڵچوون وتیشی، ئانکارا، تاران و مۆسکۆ لە چوار چێووەی خەبات دژی ترۆریسم تا بە ئێستا ١٠ پێگەی چاوەدێری سەربازی یان لە سوریا بەدیهێناوە و دوو پێگەی تازەش بەم زووانە دادەمەزرێنن.