پێداگری ڕۆحانی و ئەردوغان لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کوماری تورکیا لەسەر پێویستیی پەرەی هاوکارییەکانی نێوان تاران و ئەنقەرە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسەکانی ناوچەیی بەتایبەت بەرەڤانی کردن لە مافی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین، پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەسەن ڕۆحانی شەوی شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەموول، پەرەی وتووێژەکان و هاوکارییەکانی تاران و ئەنقەرەی بە قازانجی دوو گەل و سەقام و ئاسیاشی ناوچە زانی و وتی : پەرەی هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا ، ئاسایش و سەقام لە ناوچە بە هێز دەکات .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوەندی دۆستانە و برایانەی ئێران و تورکیا لە بواری بازرگانی، ئابووری ، فەرهەنگی و سیاسی بەگرینگ زانی و وتیشی : خێرایی دان لە پەرەی هاوکارییەکانی بانکی دوو وڵات دەبێتە هۆی کەڵک وەرگرتن لە تواناییەکان لە پێناو پەرەی هاوکێشەکانی بازرگانی لەنێوان دوو لا دا .
رۆحانی هەروەها بەڕێوە بردن و پێشوازی کردن لە کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ڕەوشی هەستیاری ناوچەی بە نیشاندەری سەرنج دانی وڵاتانی ئیسلامی بە پرسی فەلەستین زانی.
ڕەجەب تەیب ئەردوغانیش لەم دیدارەدا ، وتووێژ و هاوکاریی ئێران و تورکیا لە بواری پرسەکانی ناوچەیی و هەوڵدان لە پێناو پەرەپێدانی سەقام و ئاسایش لە ناوچەی بە گرینگ زانی و وتی : زۆرێک لە کارەکانی واشینگتۆنیش وەک کشانەوەی یەک لایەنەی لە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گواستنەوەی پێتەختی ئەمریکا لە تەل ئەبیب بۆ قودس بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان قەبووڵ نەکراوەیە و دەبێ لەبەرامبەر ئەم کارانە، رابوەستین.
کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەمەبەستی لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی فەلەستین و تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە دژی فەلەستینییەکان، شەوی شەممە لە ئەستەمووڵی تورکیا بەڕێوە چوو .
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب لە چوارچێوەی بڕیاری شەشەمی دیسەمبەری ساڵی 2017ی سەرۆکی ئەم وڵاتە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەتەل ئەبیبەوە بۆ ئارنونا لە شاری قودسی داگیرکراو گوێزرایەوە.
لە خۆپیشاندانی گەلی فەلەستین بە دژی داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب بۆ بەیتولموقەدەس تائێستا زۆرتر لە شەست فەلەستینی لەلایەن داگیرکەرانی قودسەوە شەهید و زۆرتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوونە.