گیرانی بیست ئەندامی پەکەکە لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i342724-گیرانی_بیست_ئەندامی_پەکەکە_لە_تورکیا
پۆلیسی تورکیا باسی پەرەسەندنی ژوماری گیراوانی گومانلێکراو بە ئەندامبوون لە پەکەکەی ، کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2018 14:20 Asia/Tehran
  • گیرانی بیست ئەندامی پەکەکە لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا باسی پەرەسەندنی ژوماری گیراوانی گومانلێکراو بە ئەندامبوون لە پەکەکەی ، کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی  هەواڵدەری ئاناتۆلی ، لە ماوەی دوو ڕۆژ ئۆپراسیۆنی پۆلیسی  تورکیا ، بیست  ئەندامی پەکەکە گیراون  . 

ئەم  گرتنانە لە ناوچە جۆربەجۆرەکان لەوان  دیاربەکر، ئەرزرووم و حاتای تورکیا ئەنجام بووە  . 

شیاوی باسە، گرتنەکانی ئەم دواییە لە چوارچێوەی  ئاسایشی هەڵبژاردنی  داهاتووی ئەم وڵاتە  ئەنجام بووە  . 

 بە پێی ڕاپۆرتی  پۆلیسی تورکیا ، لە پشکنینی ماڵی گیراوان دا ژومارێکی زۆر  چەک و چۆڵی سەربازی و کەرەستەی دیجیتالی دۆزراوەتەوە.

ڕەوتی ئاشتی بۆ  چارەسەرکرانی پرسی  کوردەکان لە مانگی دیسەمبەری 2012 لە تورکیا دەست پێکراوە و دوابەدوای تەقینەوەی مانگی ژووئیەی ساڵی 2015 لەشاری پرسوس،  ڕاوەستا و دوای ئەوەش سوپای تورکیا و پەکەکە  پەلامارکردنەسەر  بنکەکانی یەکتریان دەست پێکردەوە.