حوزه‌یران 24, 2018 12:45 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی تورکیا هەتابەرلەنیوەشەو

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا باسی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیای کرد هەتا بەرلە نیوەشەوی ئەمڕۆ.

بەپێی ڕاپورتی کەناڵی تەلەفزیونیی تی ئارتیی تورکیا، سەعدی گوون، وتی  :  هیوادارم  ئەنجامی هەڵبژاردنی هاوبەشی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی بەرلە نیوەشەوی ڕۆژی هەڵبژاردن، ڕابگەیەنین.

وەرگرتنی دەنگی دانیشتوانی تورکی دەرەوەی تورکیا بەپێی بەرواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە حەوتەمی ژووئەن لە نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەیی و هەروەها لە دەروازەکانی سنووری و گومرگیی ئەم وڵاتە دەستپێکراوەو ژوماردنی ئەو دەنگانەش هاوکات لەگەڵ سندووقەکانی دەنگ وەرگرتن لە تورکیا دەست پێ دەبێت.

وەرگرتنی دەنگی هەڵبژاردنی سەروک کۆماری و هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیا لە کاتژمێری هەشتی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بە کاتی خۆجێیی، دەست پێکراوە.

سەرپەیڤ