حوزه‌یران 24, 2018 13:00 Asia/Tehran
  • ئاگربڕی بیست و چوار کاژێریی پەکەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا

پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) ،لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرانسەری لە تورکیادا، ئاگربڕی کاتیی لەگەڵ دەوڵەتی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،  پەکەکە ئەمڕۆ یەکشەممە  واتە لە ڕۆژی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی سەرانسەری لە تورکیا ، ئاگربڕی  کاتیی لەگەڵ دەوڵەتی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند. 

پەکەکە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند لەبەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرانسەریی تورکیا، بۆ ماوەی بیست و چوار کاژێر بەشێوەی یەک لایەنە لەگەڵ دەوڵەتی  ئەنقەرە ئاگربڕ ڕادەگەیەنێ.

هێزی ئاسمانیی تورکیا لە ژووئیەی ساڵی 2015ەوەو دوابەدوای هەڵوەشێندرانەوەی  ئاگربری کاتی لەنێوان ئەنقەرە و پەکەکە  ، بنکەوبارەگای ئەم تاقمە لە باکووری هەرێمی کوردستانی ئێراق و بەرزاییەکانی قەندیل ، پەیتاپەیتا  بوردومان دەکات .

هەڵبژاردنی سەرانسەریی تورکیا ، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتژمێر هەشتی بەیانی بە کاتی خۆجێیی  لە هەشتا و یەک پارێزگەی ئەم وڵاتە، دەست پێکرا.

سەرپەیڤ