موحەڕەم ئینجە : سەرکەوتنی ئەردۆغان قەبوڵ دەکەم
بەربژاری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ، نزیک ترین خەنیمی هەڵبژاردنەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی ئێستای ئەم وڵاتە سەرلەبەیانی دوشەممە رایگەیاند سەرکەوتنی ئەردۆغان قەبوڵ دەکەم .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، موەڕەم ئینجە لە هەمان کاتدا جەختی کردەوە هەڵبژاردنەکە رکابەریەکی نادادوەرانە و نایەکسان بووە .
بیست و شەشەمین گەڕی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیا و یەکەم خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی سیستمی سەرۆکایەتی رۆژی یەکشەممە 24 ی حوزەیران بەڕێوەچوو .
بە پێی ئەنجامی دەنگە جیاکراوەکان لە سەتی 98 ی تێکڕای سندوقەکانی دەنگدان ، رەجەب تەییب ئەردۆغان بە وەدەسهێنانی سەتی 52.53 ی دەنگەکان بوو بە سەرکەوتووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا .
لە بیست و شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیاش هەشت حزب پێکەوە رکابەریان کرد . هاوپەیمانیی کۆمار لە هەڵبژارنی پەرلەمانی دا نزیکەی سەتی 53.58 ی دەنگەکانی مسۆگەر کرد .
پارتی کۆماریخوازی گەل ، پارتی سەعادەت و ئی پارتی ش نزیکەی سەتی 34 و پارتی دیموکراتیکی گەلانیش سەتی 11.53 ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەلەمانی تورکیایان بەدەست هێنا .