وتووێژی ئەردوغان و ترزا مەی ، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین
سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتووێژێکی تەلەفونیدا، پرسەکانی گرینگی جێی سەرنجی دوو وڵاتیان لێک دایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتولی لە ئەستەمووڵەوە، نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : لە وتووێژی تەلەفونی شەوی سێ شەممە ی ڕەجەب تەیب ئەردوغان و ترێزا مەی ، پێوەندی دوو لایەنە و گرینگترین پرس و رووداوەکانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە وان سوریایان، لێک دایەوە.
بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی تورکیا، ئەردوغان و ترێزا مەی لەم وتووێژە تەلەفونییە پێوەندی ئابووری و بازرگانی هاوبەشی دوو وڵاتیان لێک دایەوە ولەسەر گرینگایەتی سەرمایەدانانی بەرامبەر پێداگرییان کرد .
ئەردوغان و ترێزا مەی ڕێککەوتن ، کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیرانی خەزانەداری و دارایی تورکیا و بەریتانیا بەم زووانە بەڕێوە بچێت .
سەرۆکی تورکیا وسەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەروەها سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا بەتایبەت ڕەوشی ناوچەی ئەدلیب وتووێژیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ گۆشەی شەڕخوازەکان واتە ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا، دوای شکستی سیاسەتەکانی خۆیان لە سوریا جارێکی تر خۆیان بۆ پەلاماری نوێ بۆسەر سوریا بە بیانووی پڕوپووچی کەڵک وەرگرتنی دیمەشق لە چەکی شیمیایی، ئامادە دەکەن .
ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا ، چوارشەممە بیست و دووی ئووت لە بەیاننامەیەکی هاوبەش ، دیسان سوریای بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی تۆمەتبار کرد و وشدارییان دا ئەگەر پەلامارەکانی شیمیایی ئیدعاکراو بۆسەر دیمەشق دووپات بێتەوە، وڵامی شیاو دەدەنەوە.
سێ گۆشەی شەڕخوازی ئەمریکا - فەرەنسا و بەریتانیا، بەرلەمەش بەبیانووی پروپووچی پەلاماریان کردبووە سەر سوریا .