ئاب 31, 2018 10:28 Asia/Tehran
  • داخوازیی سەرۆکی گشتی چاک پارتیی تورکیا لە ھاوحیزبییەکانی بۆ کشانەوە لە پۆستە دەوڵەتییەکان

مەرال ئاکشەنەر سەرۆکی گشتی چاک پارتیی تورکیا داوای کردووە سەرجەم ئەو ئەندامانەی پارتەکەی کە لە پۆستی سەرۆک و بەڕێوەبەرایەتیی شارەکاندا خەریکی چالاکی نواندنن واز لەو پۆستانەیان بھێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە مالپەری سی ئێن ئێن تورک،مەرال ئاکشەنەر سەرۆکی گشتی چاک پارتیی تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە لە ھەنگاوێکی لەناکاوو چاوەڕوان نەکراودا داوای کرد، سەرجەم ئەو ئەندامانەی پارتەکەی کە لە پۆستی سەرۆک و بەڕێوەبەرایەتیی شارەکاندا خەریکی چالاکی نواندنن واز لەو پۆستانەیان بھێنن.

لەم پەیوەندییەدا کۆرای ئایدن جێگری سەرۆکی گشتی چاک پارتی لە بەیاننامەیەکدا راگەیگەیاند، مەرال ئاکشەنەر رۆژی پێنج شەممە لە کۆبۆنەوەی حیزبەکەیدا داوای کرد، سەرجەم ئەو ئەندامانەی پارتەکەی کە لە پۆستی سەرۆک و بەڕێوەبەرایەتیی شارەکاندا خەریکی چالاکی نواندنن واز لەو پۆستانەیان بھێنن.

جێگری سەرۆکی گشتی چاک پارتی  ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیای لە ٢٤ حوزەیرانی ئەمساڵ گەورەترین ئەزموون بووە بۆ پارتەکەیان.

کۆرای ئایدن ئەوەشی روون کردووەتەوە کە، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ هەڵبژرادنە خۆجێییەکان گۆرانکاری لە بەرپرسانی حیزبەکەیان ئەنجامداوە، چاک پارتی لەگەڵ پارتی کۆماری گەل و پارتی سەعادەت لە ژێر ناوی هاوپەیمانیی میلەت بەشداریان لە هەڵبژاردنەکان کردو 43 کورسی پەرلەمانیان بەدەست هێنا. چاک پارتی بە سەرۆکایەتیی مەرال ئاکشەنەر  لە پارتی بزووتنەوەی ڕەگەزپەرستی مەهەپە جیابووتەوە و لەماوەیەکی کەمدا بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیادا کرد.

سەرپەیڤ