پێداگریی ئانکارا لەسەر جێ بەجێ کرانی هەرچی خێراتری نەخشەڕێگای "منبەج"
وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە دواخرانی نەخشەڕێگای "منبەج" لەلایەن ئەمریکاوە، جەختی کرد لەسەر پێویستیی پاکتاوکرانی باکوری سوریا لە شەڕڤانانی کورد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ، "ئیبراهیم کالین" سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە وتی: پاکتاوکرانی منبەج لە شەڕڤانانی کوردی جێگیر لە باکوری سوریا بۆ پاراستنی ئاسایشی تورکیا لەهەمبەر هەڕەشەو گوڕەشەکان پێویستەو دەبێ خێرا جێ بەجێ بکرێ.
نەخشەڕێگای منبەج لەنێوان تورکیاو ئەمریکا تیشک دەخاتەسەر پاشەکشەی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لەشاری منبەج لە پارێزگای حەڵەب(باکوری سوریا) بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات.
یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) لە ساڵی٢٠١٦ بەپاڵپشتی لۆجستیکی و چەکئامێریی سەربازانی ئەمریکا توانیان تیرۆریستانی داعش لە منبەج شکست پێ بێنن و ئەو شارە بخەنەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.
ئەمریکا لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە، بەپێچەوانەی وشداریی ونەیارەتیی توندی تورکیا، بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش پێنج هەزار لۆریی چەکی سوک وقورسی خستووەتە بەردەست یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سووریای دیموکرات لەناوچە باکوریەکانی ئەو وڵاتە.
بەبڕوای تورکیا، شەڕڤانانی کوردی سوریا، جیاوازیان نییە لەگەڵ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە)، و چەکئامێری نێردراوی ئەمریکا بۆ ئەوان، سەرەنجام تورکیا دەکەن بەنیشانەو دەیپێکن.