وشداریدانی تورکیا بە عەرەبستان لەبارەی ئێعدامی زانایانی دینی
راوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا وشداریی دا بە رژیمی ئالی سەعود بۆ دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی زانایانی دینی لەو وڵاتە.
"یاسین ئۆکتای" رۆژی سێ شەممە لەوتارێک لە رۆژنامەی یەنی شەفەق لەژێرناوی "نامەی کراوە بۆ پاشای عەرەبستان" نووسی: بڕیاری عەرەبستان بۆ لەسێدارەدانی چەند کەس لە زانایانی دینی لەوان "سەلمان عودە" ، دونیاو ئاخیرەتی ئالی سەعود دەڕوخێنێ.
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا بەئاماژە بە ڕق و قینی "محەممەد بن سەلمان"ی پاشمیری عەرەبستان لەدژ بەرپرسانی تورکیا لەبەر پێوشوێن گرتنی پرسی کوژرانی "جەمال خاشوقچی" رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سەعودی پێی داگرت؛ ئانکارا لەهەوڵی ڕوون کردنەوەی لایەنەکانی ئەو تاوانەیەو بەنیاز نییە سوکێتی بە کاربەدەستانی عەرەبستانی بکات.
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها بەدەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ هەژاری و برسێتی خەڵک لە زۆربەی ناوچەکانی عەرەبستان، وتی: جێی سەرسوڕمانە لە وڵاتێک کە نازناوی "خادم الحرمین"ی لەسەر خۆی داناوە، موسڵمانان هەژاریی و برسێتی بکێشن.
ماڵپەڕی میدل ئیست ئەنلاین نووسی؛ بەزوویی بڕیاری ئێعدامی "سەلمان عودە"، "عەوەز قەرەنی" و "عەلی عەمری" سێ زانای عەرەبستانی بەتۆمەتی "ترۆریزم" دەردەکرێ و پاش مانگی ڕەمەزان جێ بەجێ دەبێ.