ئیمام ئۆغلوو لە بردنەوەی خۆی دڵنیایە
بەربژاری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەداریی ئەستەموڵ ڕایگەیاند کە دڵنیایە سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی ٢٣ی ژوەن دەبێ.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی "ئی پی تی ئن"؛ "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" ڕۆژی دووشەممە رایگەیاند کە " نادادوەری" سەرچاوەگرتوو لە هەڵوەشێندرانەوەی سەرکەوتنەکەی لە ٣١ی مارس، دەبێتە هۆی هاندرانی دەنگدەران بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ژوەن دەنگ بە ئەو بدەن.
بەربژاری پارتی کۆماریخوازی گەل بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەداریی ئەستەموڵ بە ئاماژە بەوەی کە بەدەسهێنانی دووەم سەرکەوتن بۆ ئەو بە مانای سەرکەوتن بۆ دیموکراسییە، وتیشی؛ پارتەکەی هەوڵ دەدات بۆ پێشگری بە هەڵوەشێندرانەوەی سەرلەنوێی ئەنجامی هەڵبژادنەکان دوابەدوای سەرکەوتنی ئەو لە هەڵبژاردنەکانی شارەداریی ئەستەمەڵ.
لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی مارسی ٢٠١٩ بۆ دیاری کردنی شارەداری ئەستەموڵ، "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" بەربژاری پارتەکانی نەیاری دەوڵەتی تورکیا، لە "بنعەلی یەڵدیریم"ی بەربژاری پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەی بردەوە، بەڵام ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە هۆی سکاڵای پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە سەبارەت بەوەی کە لەو هەڵبژاردنانەدا گزیکاری ڕووی داوە، ئەنجامی ئەو پرۆسەی هەڵوەشاندەوە و بەڕێوەچوونی سەر لە نوێی هەڵبژاردنەکانی خستە مانگی ژوەن.