نیسان 18, 2020 18:00 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە هەزار و ٧٦٩ کەس

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند: لەماوەی بیست و چوار کاژێری ڕابردوودا ١٢٦کەسی دیکە بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆس گیانیان لەدەست داوە کە بەو ژمارە لە قوربانیان، ئاماری گیانلەدەستدانەکان لە تورکیا بۆ هەزار و ٧٦٩ کەس زیادی کردووە.

"فەخرەدین کوجا" وەزیری تەندروستیی تورکیا بەئاماژە بە ئاماری نوێی کۆرۆناڤایرۆس(کۆڤید-١٩) لە تورکیا گوتی: "لە یەک ڕۆژی ڕابردوودا ١٢٦ کەسی دیکە بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە کە بەوچەشنە، ئاماری گیانلەدەستداوانی کۆرۆنا لە تورکیا بۆ هەزار و ٧٦٩ کەس زیادی کردووە."

وەزیری تەندروستی تورکیا هەروەها گوتی بە تۆمارکرانی چوار هەزار و ٣٥٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا ڤایرۆس ئاماری تووشبووان لە تورکیا گەیشتووەتە حەفتاو هەشت هەزار و ٥٤٦ کەس. لە یەک ڕۆژی ڕابردوودا کەسانی چاکبووەش هەزار و ٥٢٤ کەس ڕاگەیێدنراوە کە ژماری گشتیی ئەو کەسانەی توانیویانە ئەو نەخۆشییە تێپەڕێنن بۆ هەشت هەزار و ٦٣١ کەس زیادی کردووە. چارەسەریی هەزار و ٨٤٥ نەخۆش لە بەشی ئاگاداریە تایبەتییەکان بەردەوامە."

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕوو لە خەڵکی وڵاتەکەی گوتی: کۆرۆناڤایرۆس سی وهەشت رۆژە کە لە تورکیا پەیدا بووە. تەنیا داوام لێتان ئەوەیە ئێستا کە چووینەنێو قۆناخی بەرەوڕووبوونەوە، ڕێوشوێنی زۆر جیددیتر بگرینەبەر. ڤایرۆسەکە لە شەقامەکان نەگوێزنەوە بۆ ماڵەکانتان. لێکدوور کەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و ئیزۆلەکردن بەهێند بگرین.

سەرپەیڤ