تورکیا کوژران و برینداربوونی چوار سەربازی خۆی ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i384892-تورکیا_کوژران_و_برینداربوونی_چوار_سەربازی_خۆی_ڕاگەیاند
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: سەربازێکی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری عێراق و تورکیا کوژراوەو سێی دیکەش بریندار بوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2020 18:43 Asia/Tehran
  • تورکیا کوژران و برینداربوونی چوار سەربازی خۆی ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: سەربازێکی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری عێراق و تورکیا کوژراوەو سێی دیکەش بریندار بوونە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە سەربازێکی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری عێراق و تورکیا کوژراوەو سێی دیکەش بریندار بوونە. وەک باسیشی کردووە  سەربازەکە لە رووبەڕووبونەوەی لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە کوژراوە.

ھەواڵدەرییەکانی تورکیا باسی ئەوەشیان کردووە کە لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا، پێنج چەکداری پەکەکەش کوژراون.

مانگی شەشی ئەمساڵ، تورکیا ئۆپەراسیۆنی «چنگی هەڵۆ» و «چنگی پڵنگی» دژی پەکەکە راگەیاند، کە بە گووتەی خۆیان بۆ پاراستنی سنوورەکانیانە لە چەکدارانی پەکەکە.

بەهۆی جەنگی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، دەیان گوند چۆڵ کراون و چەندین هاووڵاتیی مەدەنی هەرێمی کوردستانیش گیانیان لەدەست داوە.