روانگەی سوری: تورکیا 400 چەکداری گروپە تیرۆرستییەکانی بۆ راھێنان رەوانەی قەتەر کردوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i385201-روانگەی_سوری_تورکیا_400_چەکداری_گروپە_تیرۆرستییەکانی_بۆ_راھێنان_رەوانەی_قەتەر_کردوە
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسوریا رایگەیاند، حکومەتی تورکیا 400 چەکداری گروپە توندڕەوەکانی رەوانەی قەتەر کردوە بۆ راهێنان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2020 05:00 Asia/Tehran
  • روانگەی سوری: تورکیا 400 چەکداری گروپە تیرۆرستییەکانی بۆ راھێنان رەوانەی قەتەر کردوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسوریا رایگەیاند، حکومەتی تورکیا 400 چەکداری گروپە توندڕەوەکانی رەوانەی قەتەر کردوە بۆ راهێنان.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سکای نیوز،  سەرچاوەیەک لەروانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردوە، تورکیا 400 چەکداری گروپە توندڕەوەکانی سوریای رەوانەی قەتەر کردوە بەمەبەستی راهێنان و ئامادەکردنیان بۆ جەنگ.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکردوە، سەرەڕای تۆمەتبارکردنیان بە دەستێوەردان و نانەوەی ئاگری شەڕ لەو وڵاتە، حکومەتی تورکیا سەدان ئەندامی گروپە توندڕەوەکانیشی رەوانەی لیبیا کردوە بۆ پشتیوانیکردن لەحکومەتی ویفاقی نیشتیمانی.

تورکیا لەماوەی رابردودا، ستراتیژی خۆی بەرامبەر نەیارەکانی خۆی گۆڕیوە و شەڕەکانی بۆ ناو سوریا، عێراق و لیبیا گواستۆتەوە.