بەردەوامیی زەبروزەنگ و ڕاپێچ کردن لە تورکیا
لە ئۆپراسیۆنێکی ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا دا ٤١ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ لایەنەکەی فەتحوڵڵا گوێلەن ڕاپێچ کران.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا لە میانی ئۆپراسیۆنێکدا هێزە ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتە ٤١ کەسیان ڕاپێچ کرد کە گوایە پەیوەندییان بە رەوتی «خزمەت»س سەربە «فەتحوڵا گولەن»ەوە ھەبووە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ، ھەواڵدەریی فەرمیی تورکیاش ڕایگەیاندووە: لە ئۆپراسیۆنێکدا ٤١ کەس لە ریزەکانی سوپای تورکیا لە پارێزگای ئیزمیر دەستگیرکراون، کە پەیوەندییان بە رەوتی خزمەتی «فەتحوڵا گولەن»ەوە هەبووە و لە رێگەی تەلەفۆنی گشییەوە پەیوەندییان پێوەکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە، ئۆپراسیۆنەکە لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەدا بوە کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیزمیرەوە لەبارەی ئەو کەسانەی پەیوەندیان بە رەوتی خزمەتەوە هەیە بەڕێوەدەچێت.
ئۆپراسیۆنەکە لە ٤٠ ناوچەی پارێزگای ئیزمیر بەڕێوەچووە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ٥١ کەس دەرچوە،٤١ کەسیان دەستگیرکراون، کە ٣٠ کەسیان هێشتا لە ناو سوپادا بوون و چالاک بون و ١١ کەسیشیان پێشتر دوورخرابوونەوە.